له كه‌ركوك دیداری شێخ مارفی به‌رزنجی به‌ڕێوه‌چوو لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس شێخ مارف به‌رزنجی له ریستۆرانتی سلێمانی له چیمه‌نی كه‌ركوك‌و له رۆژی 25/4/2009 دیداری شه‌هید شێخ مارف به‌رزنجی به‌ڕێوه‌چوو. وێڕای ئاماده‌بوونی (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و نه‌قیب‌و جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌و پارێزگای كه‌ركوك‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی‌و رۆژنامه‌نووس مومتاز حه‌یده‌ری‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌دیبان‌و رۆژنامه‌نووسان‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، دیداری شه‌هیدی ناوبراو ده‌ستی پێكرد. سه‌ره‌تا دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان‌و چه‌ند ساتێك به‌بێده‌نگی راوه‌ستان‌و رێزلێنان له شه‌هید شێخ مارف‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان، سكرتێری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووس له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج وتاری لقی كه‌ركوكی پێشكه‌ش كرد‌و زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد‌و به شانازییه‌وه باسی سازدانی دیداره‌كه‌ی كرد كه بۆ كه‌ڵه رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسێكی بوێر‌و راستگۆ‌و مرۆڤدۆستی وه‌كو شێخ مارف سازدراوه. یروسكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و جێگری حكومه‌تی هه‌رێم كه به تایبه‌تی بۆ دیداره‌كه‌یان ناردبوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامی لقی كه‌ركوك رۆژنامه‌نووس (فاروق نه‌سره‌دین) خوێندرانه‌وه، ئینجا سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد‌و ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه باسی له شه‌هیدی ناوبراو كرد. پاشان فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا رۆڵی پڕ سه‌روه‌ری‌و نیشتیمانپه‌روه‌ریی شێخ مارف به‌رز نرخاند. ئینجا مامۆستا عه‌لی زه‌نگه‌نه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوای له سه‌رۆكی كۆماری عێراق‌و دادگا‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه هه‌وڵ بدرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حكومه‌تی عێراقی كه شێخ مارف‌و هاوه‌ڵه‌كانی به تاوانبار سزاداوه‌و له سێداره‌ی داون، بۆیه ده‌بێ (ره‌دی ئیعتیبار)یان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و وه‌كو قاره‌مانێكی نه‌مری گه‌له‌كه‌مان له مێژوودا تۆمار بكرێن. دوای پشوویه‌كی كورت، ئینجا لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن (د. فه‌رهاد) كوڕی شه‌هید شێخ مارفه‌وه به‌ناونیشانی (مارف به‌رزنجی رۆشنبیر‌و ئاشتیخواز) پێشكه‌ش كرا، كه تیایدا باسی له هه‌ندێ لایه‌نی نووسینه‌كانی شێخ مارف كرد. لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌م له‌لایه‌ن (د. ئیسماعیل ئیبراهیم سه‌عید)ه‌وه، به‌ناونیشانی (بوێری‌و راستگۆیی‌و راسته‌وخۆیی له نووسینه‌كانی مارف به‌رزنجی شه‌هیددا) پێشكه‌ش كرد. هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (رابه‌ر ره‌شید) ئه‌ندامی لقی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بران. ئینجا شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس (دانا عه‌سكه‌ر) لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ناونیشانی (چیرۆكی شه‌تڵی شێخ مارف به‌رزنجی له‌نێًوان ستاتیكای ده‌نگ‌و ده‌ركه‌وته فیكرییه‌كاندا پێشكه‌ش كرد‌و دواتریش رۆژنامه‌نووس (سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خۆی به‌ناونیشانی (له دۆخی سیاسی هۆبزه‌وه بۆ دۆخی سروشتی رۆسۆ، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ چیرۆكی (سه‌رله‌به‌یانی نه‌ورۆزێك)ی مارف به‌رزنجی شه‌هید پێشكه‌ش كرد. هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (فوئاد عوسمان)ه‌وه سه‌په‌رشتی كران. ئینجا كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ هات. كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دیكه كرا. سه‌ره‌تا (د. مسته‌فا زه‌نگه‌نه) لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ناونیشانی (چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌كی مارف به‌رزنجی شه‌هید) پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا چه‌ندین بیره‌وه‌ری پڕ له هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و مرۆڤدۆستانه‌ی شێخ مارفی گێڕایه‌وه. دواتر نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (د. ئازاد عه‌بدولواحێد) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی (تراژیدیای پشكۆیه‌ك) پێشكه‌ش كرد.هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د الحمدانی)یه‌وه به‌ڕێوه‌بران. لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌وته‌می دیداره‌كه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس‌و ئه‌ندامی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكا (سه‌ردار جاف)ه‌وه خوێندرایه‌وه. رۆژنامه‌نووس (شێخ سدیق)یش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی (شێخ مارف به‌رزنجی‌و كاری رۆژنامه‌نووسی) پێشكه‌ش كرد. هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس‌و ئه‌ندامی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكا (رۆدی ئه‌نوه‌ر)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی كران. سكرتێری لقی كه‌ركوكیش له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج له‌به‌ر كه‌می كات لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد كه به‌ناونیشانی (بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی بڕوانینه ئازادی)بوو، له‌جیاتی ئه‌وه چه‌ند تێبینی‌و پێشنیارێكی خسته‌ڕوو. دوا بابه‌تیش كه له شێوه‌ی بیره‌وه‌ریدا بوو له‌لایه‌ن شێخ سدیق به‌رزنجییه‌وه خوێندرایه‌وه. رۆژنامه‌نووس كه‌ماڵ شوانی ئه‌ندامی لقی كه‌ركوك هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد. ئینجا وتاری كۆتایی دیدار له‌لایه‌ن له‌تیف فاتیح فه‌ره‌جه‌وه خوێندرایه‌وه كه تیایدا چه‌ندین پێشنیاری خسته‌به‌رده‌م به‌رپرسانی كه‌ركوك‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دواتر وتاری بنه‌ماڵه‌ی شێخ مارف له‌لایه‌ن شێخ سامانه‌وه خوێندرایه‌وه كه تیایدا به‌خێرهێنانی میوانه‌كانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یانی بۆ سازدانی دیداره‌كه ده‌ربڕی‌و ده‌ستخۆشی له لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد. دوا بڕگه‌ی دیداره‌كه‌ش خه‌ڵات به‌سه‌ر لێتۆژه‌ره‌وان‌و ژماره‌یه‌ك نووسه‌ریتر دابه‌ش كران. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌سه‌ر (12) رۆژنامه‌نووسی شاری كه‌ركوكدا دابه‌ش كرد. شایانی باسه بروسكه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشی سازدانی دیداره‌كه ناوه ناوه ده‌گه‌یشتنه لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی‌و ده‌خوێنرانه‌وه.
رابه‌ر ره‌شید 26/4/2009