ئه‌رسیناڵ ئامــاده‌یه "ئه‌دیبایۆر" بفــرۆشێت
4 / 5 / 2009
له‌وانه‌یه ئه‌م ڕۆژانه ڕۆژانی دوایی بێت بۆ مانــه‌وه‌ی هێرشبــه‌ری تۆگۆیی و یانه‌ی ئه‌رسیناڵ " ئه‌دیبیۆر له ئاریگای ئیمـــاڕاتی تایبه‌ت به یانه‌كه ....
ئارسین فینگــه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه هێرشبه‌ری تۆگۆیی و یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بفرۆشێت ,هه‌ر له‌م باره‌وه ڕۆژنامه‌ی the world news of ئامــاژه‌ی به‌وه كرد كه ئارســین فینگه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رســـیناڵ ئاماده‌ی فرۆشتنی ئه‌دیبــایۆری تۆگۆی یه به‌رامبـــه‌ر 34 ملیۆن یۆرۆ و یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ئاگادار كردۆتــه‌وه . ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بلاَوكراوه‌كانی ئه‌و ولاَتــه هێرشێكی ڕه‌خنه‌یی گه‌وره‌یان كردۆته سه‌ر ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئاستێكی باش نیشان بدات له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ .
له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌دیبایۆر ڕۆژانێكی سه‌ختی به‌سه‌ر بردووه به‌هۆی ئاست نزمی له یاریكردنیدا له یانه‌كه به به‌راورد به‌شوێنی یاریكردنی كه له هێڵی هێرشبردنی یانه‌ی (ئه‌رسیناڵ)ه وتوانیویه‌تی ته‌نهــا 16 گۆڵ له خوله‌كاندا تۆماربــكات ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی گۆڵی زۆر كه‌مه به‌به‌راورد به هێرشبه‌رێكی یانه‌یه‌كی وا به‌هێز هه‌ربۆیه سه‌رانــی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ نیازیان نی یه كه بۆنده‌كه‌ی درێژ بــكه‌نه‌وه هه‌ربۆیه ئامــاده‌یی خۆیــان نیشانداوه بۆ فرۆشتنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یــه , شایانی باسه چه‌ند مانگێك پێش ئیستا سه‌رانی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی داوایه‌كیان پێشكه‌ش به‌یانه ئینگلیزیه‌كه كردبوو بۆ هێنانی ئه‌دیبایۆری ته‌مه‌ن 24 سالاَن بۆ یانه‌كه‌یان به‌لاَم ئه‌رسیناڵ ئاماده‌ی فرۆشتنی نه‌بوون كات ڕۆیشت و ته‌مه‌ن گوزه‌راندی اگه‌یشته ئێســتا كه كه ئه‌دیبایۆر ئاماده‌یه بژێته یانه‌كانی ئیتاڵیــا و سه‌رانی ئه‌رسیناڵیش لاریان لێ نی یـه.