وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عێراق ده‌یه‌وێت لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ست سایتی چاو‌دێر كه‌وتووه، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی حكومه‌تی عێراق پرۆژه‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مانی عێراق تا بیكه‌نه بڕیار‌و به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه..
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به سایتی چاودێری راگه‌یاند كه وه‌زیری ناوبراو هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستۆته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق‌و ده‌ستخستنه ناو كاروباره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مانی عێراق تا په‌سه‌ندی بكه‌ن‌و بیكه‌نه بڕیار‌و به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی بچێته ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌توندی دژی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و پێیان وایه له‌ڕووی عورفی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاری وا مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌و ره‌نگه ببێته هۆكاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقداو هه‌روه‌ها ببێته مایه‌ی په‌ككه‌وتنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌عێراقدا.
جێی باسه مانگی رابردوو لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌و دیموكراسییانه‌ی ئه‌نجامدا، كه‌تێیدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی‌و جێگره‌كانی‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌نفیزی لیژنه هه‌ڵبژێردران‌و وه‌رزشكارانی عێراق له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئیراده‌ی ئازادی خۆیان به‌سه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان‌دا سه‌پاند، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌دڵی وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عێراق نه‌بوو، چونكه ناوبراو نه‌یده‌ویست كه ئه‌و ناوانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن‌و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بسه‌پێنن.