بڕیاره سبه‌ینێ شۆفێره‌كانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران رێپێوان بكه‌ن
(سبه‌ی):
به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆتۆكۆلی ترانزێته‌وه، ئێران كێشه بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران دروست ده‌كات‌و ئه‌مڕۆ رێگای به‌ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر نه‌دا، كه‌لوپه‌ل باربكه‌ن. بڕیاریشه سبه‌ینێ شۆفێره‌كان رێپێوان بكه‌ن.
محه‌مه‌د عوسمان سه‌رۆكی شۆفێرانی حاجی ئۆمه‌ران به‌سبه‌ی راگه‌یاند: "به‌رپرسانی گومرگی ته‌مه‌رچیان به‌رده‌وام كێشه بۆ شۆفێرانی هه‌رێم دروست ده‌كات، ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی ئێران رێگه‌یان به‌چه‌ند لۆریه‌ك نه‌داوه كه‌لوپه‌ل باربكه‌ن".ا
وتیشی" له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی ترانزێت جێبه‌جێ نه‌كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم بۆیه ئێران زۆرجار كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی شۆفێرانی حاجی ئۆمه‌ران "هه‌رچه‌نده رۆژانه ئۆتۆمبێله ئێرانییه‌كان به‌شێوه‌ی ترانزێت كالاَو شتومه‌ك هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ شۆفێرانی هه‌رێم خراپتر ده‌بێت".
محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌وان وه‌ك شۆفێران خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌ران چیتر به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران ناكه‌ن بۆیه بڕیاریان داوه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن‌و به‌نیازن سبه‌ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه رێپێوان بكه‌ن تاكو كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
-بورهان ناوپردانی به‌شداریی له‌ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه