عێراق هاوكاری دادگای نه‌مسا ناكات بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال
پێشه‌وا خالید: یه‌كێك له‌تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال كه پۆستی قائید فه‌یله‌قی له‌سوپای ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی به‌عسدا هه‌بووه، ئێستا له‌وڵاتی نه‌مسا ده‌ژی‌و دادگای باڵای تاوانه‌كانیش له‌عێراق هاوكاری دادگای نه‌مسا ناكات بۆ ده‌ستگیركردنی.
ناوه‌ندی چاك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه به‌كارو پله‌ی ئه‌و كه‌سه كراوه كه به‌تاوانبار ناوی هاتووه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا كه‌كۆپییه‌كی لای ئاڵای ئازادییه هاتووه "ئه‌و كه‌سه پله‌ی به‌رزی له‌سلكی سه‌ربازیدا هه‌بووه (قائید فه‌يله‌ق) بووه‌و زیاتر له‌دوو ساڵیشه چاودێری كوردۆساید ـ چاك، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه، به‌ڵام دادگای نه‌مسا چاوه‌ڕوانی هاوكاری دادگای باڵای تاوانه‌كان‌و حكومه‌تی عێراقن بۆ ده‌ستگیركردنی".
له‌وباره‌یه‌وه ناهید ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی كۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاك به‌ئاڵای ئازادی راگه‌یاند، كه ناوه‌نده‌كه‌یان دووساڵ زیاتره سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره تۆماركردووه كه هیچی وای له‌وه‌فیق سامه‌ڕائی‌و نزار خه‌زره‌جی كه‌متر نییه له‌تاوانكاری به‌رامبه‌ر به‌كورد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیمان به‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقییه‌وه كردووه، كه‌چی به‌داخه‌وه هاوكاری پێویستیان نه‌كردووه.
ناهید ئه‌حمه‌دی پێیوایه، ئه‌گه‌ر دادگای نه‌مسا بگاته ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری ناوبراو دادگایی بكات، ئه‌وا پرۆسه‌ی به‌جیهانیكردنی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه بۆ خۆی ده‌روازه‌یه‌كی باشی بۆ ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی نامه‌ی فه‌رمی دادگای باڵای تاوانه‌كان ژماره (ف2/1445) كه له‌به‌رواری 2005/12/18 بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ نێردراوه، تۆمه‌تبار (ف. ن. م) له‌گه‌ڵ 23 كه‌سی دیكه‌دا له‌پله‌دارو جاشه‌كان بڕیاری گرتنیان له‌خولی یه‌كه‌می دادگای ئه‌نفال بۆ ده‌رچووه. له‌نامه‌یه‌كیشدا دادگای نه‌مساوی به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داواكه‌ی ناوه‌ندی چاك ده‌داته‌وه: (به‌ئاماژه‌کاریی بۆ نامه‌که‌تان له‌به‌رواری 2007/9/11 پێتان راده‌گه‌یه‌نین، که پۆلیسی نه‌مسا له‌م که‌یسه له‌لێکۆڵینه‌وه‌دایه، که به‌تایبه‌تی له‌تێڕامانی پێسویستیی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی له‌عێراقه‌وه هێشتا کۆتایی پێنه‌هاتووه).