له‌پێناو گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌پێدانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌كه‌ركوك سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان لقی كه‌ركوك هه‌ڵسا به سزدانی خولێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌شاری كه‌ركوك له ڕێكه‌وتی 9/6/2009 تا 16/6/2009 كاتژمێر (4) ئێواره له باره‌گای لقی سه‌ندیكا به‌ڕێوه چوو ، وه‌تیایدا (21) ڕۆژنامه‌نووس به‌شداریان له‌م خوله كرد .پێشه‌كی به‌ڕێز سه‌ردار جاف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری لق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا ستایشی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندی كرد و به‌خێرهاتنی به‌شدار بووان كرد . وه له‌ڕۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا به‌ڕێز شێخ سدیق ئه‌حمه‌د بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی ( وتاری ڕۆژنامه‌نوسی )، وه له‌ڕۆژی دووه‌می خوله‌كه‌دا به‌رێز دانا دارا حوسین وانه‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له‌ژێر ناونیشانی ( ڕۆژنامه‌نووس‌و یاسا ) ،وه له ڕۆژی سێیه‌م به‌ڕێز( له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج )بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی ( سیما دیاره‌كانی ڕۆژنامه ، بینراو- بیسراو- نووسراو )، وه‌له‌ڕۆژی چواره‌می خوله‌كه به‌ڕێز( دكتۆر سه‌باح مو‌سا )بابه‌تێكی ئاماده‌كرد له ژێر ناونیشانی ( زمانی راگه‌یاندن‌و مێژووی ڕۆژنامه‌ی كوردی )، وه له‌ڕۆژی پێنجه‌مدا به‌ڕێز ( مجید ساڵح )بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی ( داپۆشینی ڕاگه‌یاندن له ده‌نگدانه‌كاندا ) ( التعتیم الاعلامی للاتخابات )، وه له ڕۆژی شه‌شه‌مدا به‌ڕێز ( فاروق جه‌میل ) وانه‌یه‌كی ووته‌وه له ژێر ناونیشانی( ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی ) ، وه له ڕۆژی حه‌وته‌مدا به‌ڕیز ( له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج)روونكردنه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر مێژووی ڕۆژنامه له‌كه‌ركوك كرد‌و له پاشان ئاماژه‌ی به‌كۆتایی خوله‌كه‌كرد‌و كه‌تیایدا (21) ڕۆژنامه‌نووس بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی خوله‌كه‌یان پێ به‌خشرا ، كه ڕێكه‌وته له گه‌ڵ ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه له عێراق به ناو ڕۆژنامه‌ی ( الزورا‌و) و به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزیای و به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان لقی كه‌ركوك ئاهه‌نگی یادی ڕٍۆژنامه‌گه‌ری كوردی گێراوه‌و ئاهه‌نگی ڕۆژنامه‌گه‌ری توركمان وله ئاینده‌دا ئاهه‌نگی رۆژنامه‌ی سریانیش ده‌گێرین ، چونكه شاری كه‌ركوك له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان پێكهاتووه‌و گرنگه بایه‌خ به‌یه‌كدی بده‌ین بۆ پته‌و كردنی ژیانی ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان له شاری كه‌ركوك .