سایتی چاو‌دێر پارله‌مان ناتوانێ گۆڕان بكات سایتی چاو‌دێر: ووته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ڕونی كرده‌وه، پێده‌چێت په‌رله‌مانی عێراق نه‌توانێت گۆڕانكاری له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات و هه‌ر ڕێكه‌وتنێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بێت قبڵی ناكه‌ین..فریاد ڕه‌واندزی ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌هه‌وڵی دروستكردنی كێشه‌دان له‌به‌رده‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌یانه‌وێ چه‌ندین گروپ كۆمه‌ڵێك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له 50 كه‌س تێپه‌ڕێنن. وتیشی: هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له نێوان كوتله‌كاندا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ئه‌نجام بدرێت، مایه‌ی قبوڵ نییه. وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه ڕه‌نگه په‌رله‌مان نه‌توانێ گۆڕانكاری له یاساكه‌دا بكات، چونكه تا ئێسته جیاوازییه‌كان یه‌كجار زۆرن، به‌تایبه‌تی داوای نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له په‌رله‌ماندا به‌وه‌ی شاره‌كه بكرێته 4 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش دژی ده‌ستووره. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌و جۆره‌ی ئێستا درێژه‌یان هه‌بێت، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه بتوانرێ یاساكه هه‌موار بكرێت، جگه له كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بچووك نه‌بێ وه‌ك هه‌ڵبژاردن به‌یه‌ك بازنه یان 18 بازنه ، سیسته‌می هه‌ڵبژاردن داخراو یان كراوه بێت، له‌گه‌ڵ زیادكردنی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران له 275 په‌رله‌مانتاره‌وه بۆ 310 په‌رله‌مانتار به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان. پێشتر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌ئاكانیوزی راگه‌یاندبوو له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی رابردووی عێراقدا په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی زیاتر له 12 كورسی له ده‌ستدا.