(سبه‌ی):لیستی كوردستانی له رێی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و ده‌مانچه و لاپتۆپه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی هاوڵاتیان بكڕێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوێنی دوا رۆژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیسته به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش لیستی كوردستانی به‌رده‌وامه له پێشێلكاری و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زپاره و ده‌مانچه و لاپ‌تۆپ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كات له پێناوی كڕینه‌وه‌ی ده‌نگداندا. سه‌رچاوه‌یه‌ك له زانكۆی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به سبه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه به به‌خشینه‌وه‌ی پاره به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی زانكۆدا، به جۆرێك كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی 50 هه‌زار دیناری پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها موعیده‌كانی زانكۆ و پزیشكه موقیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان كۆمپیوته‌ری لاپتۆپیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: شه‌وی رابردو به هه‌زاران ده‌مانچه و لاپ‌تۆپ له شاری به‌غداوه گه‌یشتۆته سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدانیان بۆ لیستی كوردستانی.