ئاويَنه _سه‌دان پێشمه‌رگه ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نییه جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌ولێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند له‌كۆی چوار هه‌زار ده‌نگده‌ر له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر ناوی 1300 پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش بوون، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆمیسیۆن ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بدات. عه‌مید زریان شێخ وه‌سانی به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “له‌كۆی چوار هه‌زار پێشمه‌گه‌ری ده‌نگده‌ر له‌فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر 1300 پێشمه‌رگه ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌ش بوون.” وتیشی “كۆمیسۆن هیچ رێنمایی پێنه‌داون تاكو له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كانیان ده‌نگ بده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمیسۆنمان له‌م مه‌سه‌له‌یه ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام نه‌توانراوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.” ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی شه‌ممه (25/7) به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ئه‌مڕۆش ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایش‌و نه‌خۆشی نێو نه‌خۆشخانه‌كان‌و زیندانییه‌كان ده‌ستیپێكرد كه زیاتر له 119 هه‌زار ده‌نگده‌ر تێیدا به‌شدارده‌بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی ژنان و مندالاَنی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه 40 ئافره‌تی به‌ندكراو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌هۆی نه‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌وه له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌ش كراون. په‌یمان حوسێن به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “له‌رۆژانی رابردوودا كۆمیسۆنمان له‌و كێشه‌یه ئاگادار كرده‌وه‌و به‌لاَم چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نه‌كرد.” له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفێسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و مندالاَن نه‌ده‌گه‌یشته 200ده‌نگده‌ر، نه‌توانرا بنكه‌ی ده‌نگدانیان بۆ بكه‌ینه‌وه.”