كه‌ركوك: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی یاسا، باندێكی رفێنه‌ر و ته‌زویر ده‌ستگیر كران له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی یاسا له ناوچه گه‌رمه‌كانی باشوری كه‌ركوك، تاوه‌كو ئێستا ده‌یان چه‌كداری توندڕه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و شه‌وی رابردوش باندێكی رفێنه‌ر و ته‌زویر ده‌ستگیركرا. له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك به سبه‌ی راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی یاسادا، شه‌وی رابردو له‌ناوچه‌كانی سنوری قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌ی زاب، باندێكی رفێنه‌ری هاوڵاتیان ده‌ستگیر كراوه، كه له 2 كه‌س پێكهاتون و جگه له كاری رفاندنی هاوڵاتیان، ئه‌و بانده بڕێكی زۆر دلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌زویریان پێوه گیراوه. وتیشی: بانده‌كه ره‌وانه‌ی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان كراوه و چه‌ندین تاوانیشیان به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه. عه‌مید سه‌رحه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تاوه‌كو ئێستا و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌منیه‌دا، هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك و هێزه‌كانی سه‌ر به قیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق به ده‌یان چه‌كدار و شانه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانیان ده‌ستگیر كردوه و ناوچه‌كانی چیای حه‌مرین و حه‌ویجه و زاب و ریاز و ره‌شاد و شیوی زغێتون و ژماره‌یه‌كی دیكه له ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك پشكنراون. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك وتیشی: له هه‌ڵمه‌ته‌كانماندا هاوڵاتیانی كه‌ركوك زۆر هاوكاریمان ده‌كه‌ن له‌روی پێدانی زانیاری له‌باره‌ی شوێنی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان. جێی ئاماژه‌یه له رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌وه هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی یاسا له سنوری ناوچه گه‌رمه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق و پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستی پێكردوه و بڕیاریشه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام بێت.
ئارام جه‌مال