فیلمی سینه‌مایی شوينيك بۆ یاری له ده‌رهينانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین ئاماده‌ی نمایش بوو
مه‌نسوور جیهانی / تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "شوينیيك بۆ یاری" (كیك ئاف) له ده‌رهينانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی وه‌كوو یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هه‌ريمی كوردستان و ژاپون، دوای تيپه‌أكردنی دوایین قۆناغه‌كانی ته‌كنیكی ئاماده‌ی نمایش بوو.
به پيی راپۆأتی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "نارین فیلم" له هه‌ولير، فیلمی سینه‌مایی "شوينیيك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له ده‌رهينانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كه وه‌كوو یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هه‌ريمی كوردستان و ژاپون ديته ئه‌ژماردن، دوای تيپه‌أكردنی دوو ساڵ له ده‌ستپيكردنی نووسینی سیناریو تا دوایین قۆناغه‌كانی كوتایی، كه به شيوه‌ی پيرفيشناڵ كاری بۆ كراوه، ئاماده‌ی نمایش بوو.
فیلمی سینه‌مایی "شوصنیيك بۆ یاری" له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاری كه‌ركووك وينه‌گیراوه و كۆمه‌ڵيك له ستافی پیشه‌یی سینه‌مای ئيران و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد به‌شداریان تیایدا كردووه. چیروكی ئه‌م فیلمه به تۆپی پيی و كاریگه‌ری شه‌أ له سه‌ر ژیانی گه‌نجان گریدراوه.
فیلمی سینه‌مایی "شوينیيك بۆ یاری" دوای فیلمی سینه‌مایی "په‌أینه‌وه له غوبار" دووه‌مین فیلمی بڵندی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركییه كه كاری وينه‌گرتنه‌كه‌ی له مانگی 7 و 8 سالی 2008 له لایه‌ن سالم سڵه‌واتی له شاری كه‌ركوك و له هه‌لومه‌رجيكی نائاساییدا ئه‌نجامدراوه.
جيی ئاماژه پيدانه جگه له گه‌رمای سه‌رووی 50 ده‌ره‌جه كه كاری ده‌كرده سه‌ر جه‌سته‌ی گروپ، چونكه زوربه‌ی كاری وينه‌گرتنی فیلمه‌كه له ژێر هه‌تاودا بوو، ته‌قینه‌وه‌كانی ناو شاری كه‌ركووكیش به‌شيك له ستافی فیلمه‌كه‌ی هه‌راسان كردبوو، به شيوه‌یه‌ك كه له دوو هه‌فته‌ی كوتایی كاره‌كه‌دا ستافی ئه‌م فیلمه، له لایه‌ن گروپيكی تروریستییه‌وه اس ام اس و ته‌له‌فونی نه‌ناسراویان پيده‌گه‌یشت و هه‌أه‌شه‌یان ليده‌كرا، له‌أاستیدا كاری وينه‌گرتنی ئه‌م فیلمه له بارودوخيكی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا كۆتایی پيهات.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "شوينیيك بۆ یاری" بریتین له:
سیناریو و ده‌رهًينان: شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی.
به‌ريوه‌به‌ری به‌رهه‌م: حه‌سه‌ن عه‌لی.
به‌ريوه‌به‌ری وێنه گرتن: سالم سڵه‌واتی.
راويژكاری سیناریۆ: كامبوزیا په‌رتووی.
مونتاژ: مه‌ستانه موهاجر.
یاریده‌ده‌ری مونتاژ: مانیا سیمون.
موزیك: محه‌مه‌د ره‌زا ده‌رویشی.
به‌رنامه‌ريژ و یاریده‌ده‌ری ده‌رهينه‌ر: خالید حه‌مه‌لاو.
ده‌نگ هه‌ڵگر: حوسێن قورچیان.
ئه‌كته‌ره‌كان: شوان عه‌توف، گوڤار ئه‌نوه‌ر، رۆژان حه‌مه‌جه‌زا، محه‌مه‌د حامید، ناسر حه‌سه‌ن، ژیان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، قادر حه‌سه‌ن، سوهه‌یلا حه‌سه‌ن، سه‌لاح شيخ محه‌مه‌دی، لالۆ ره‌نجده‌ر، عومه‌ر چاوشین، ده‌وه‌ن نه‌وزاد، سوعاد ئه‌حمه‌د، ته‌ها ئاغاجان، سیروان گلی و ئاندریاس كافومان.
یارده‌ده‌ری ده‌نگ: كیومه‌رس سوبحانی.
یارده‌ده‌ری كاميرا: سه‌لاح كه‌ریمی و سه‌ركيو مسگه‌ری.
فۆتۆگرافه‌ر: سه‌ركيو مسگه‌ری.
میكیاژ: سه‌لاح شصخ محه‌ممه‌دی و ده‌وه‌ن نه‌وزاد.
دیزاینی ده‌نگ و میكس: عه‌لیره‌زا عه‌له‌ویان.
په‌یوه‌ندییه‌كان (ژاپون): شوهره گوڵپه‌ریان.
په‌یوه‌ندییه‌كان (ئیران): محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی.
یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌م: نيچیرڤان ئه‌رگوشی.
مونشی سه‌حنه: هه‌وار شه‌ریف.
به‌ريوه‌به‌ری ته‌داره‌كات: لالۆ ره‌نجده‌ر.
دیزاینه‌ری سه‌حنه: شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی.
گروپی سه‌حنه: سه‌یوان سه‌عیدیان، سه‌لاح شيخ محه‌مه‌دی، رووناك ئه‌حمه‌د و فه‌خره‌دین نه‌جم.
به‌أيوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچصهر جیهانی.
به‌رهه‌می: كوردستان و ژاپون.
به‌رهه‌مه ينه‌ر: به‌ريوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سليمانی، ته‌له‌فیزیونی NHK ژاپون، كۆمپانیای "نارین فیلم" به هاوبه‌شی كورستان تی ڤی و كوره‌ك تيليكوم.
ماوه: 80 خوله‌ك.
ساڵی به‌رهه‌مهينان: 2009.
راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له هه‌ولصر.