شێوان
هۆنراوه‌ی /كاوه حسێن
kawahussen@yahoo.com
ئاگام لێ یه هه‌نگی عه‌شقت شیله‌ی گووڵی ته‌مه‌ن ئه‌مژێت
به‌خته‌وه‌رم ئه‌گه‌ر ڕۆژێ ئازاری دووریت بمكوژێت
من عه‌شقی تۆ ناسنامه‌م بێ چیم له‌قسه‌ی خه ڵكی داوه
لام ئاسا یه و بێ باكم هه رچۆنێك ناوم زراوه
ژیانمت وا شێواندووه هێند ئاڵۆزه له هیچ ناچێ
ڕازه‌كانیشم بێ واتان له قسه‌ی دڵی شێتێك ئه چێ
واهه‌ست ئه كه‌م هێور...هێورعه‌شقی تۆ دێته ڕِووحمه‌وه
له خه‌یاڵمای له‌ژیانمای هه‌رچه‌ن من بیر تۆ چوومه‌وه
بڕوابكه هێند خۆشمه وێی زۆر زیاتر له خۆشه ویستی
هاكا بیستت ووتیان كوڕێ خه‌می دووری كچێك كوشتی