هێزه‌كانی پۆلیسی خورماتوو بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد..سه‌ربازێكی عێراقی له‌ خورماتوو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژر
له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خورماتوو بە سایتی راگەیاندنی حەمرینی راگەیاند: "هیجران عه‌باس" ی تەمەن 27 ساڵ و دانشتووی گوندی (خەسەدارلی)ی سەربەقەزای خورماتووە و‌ سه‌ربازی سوپای عێراقبووه‌ و ئه‌م به‌یانیه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و ده‌ست به‌جێ گیانی سپاردوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای رووداوه‌كه‌ هێزێكی سه‌ر به‌ ئاسایشی خورماتوو توانیویانه‌ بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ ناوی "عه‌باس ره‌زا عه لی"بووه‌.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌.
Saturday, September 12, 2009
Pring page
... زیاتر‌
     
© 2008 All rights reserved © 2008 All rights reserved