له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزكانی ئاسایشی كه‌ركوكدا كه له‌قه‌زای خورماتوو ئه‌نجامیانداوه، باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌دزینی ئوتومبێلدا.
فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش، له‌قه‌زای خورماتوو باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلیان ده‌ستگیر كردووه كه له‌سێ كه‌س پێكهاتبوون‌و خه‌ڵكی پارێزگای دیاله‌ن.
فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی وتیشی:" به‌پێی زانیارییه‌كان بانده‌كه پێشتر له‌پارێزگای دیاله چه‌ندین كاری دزییان ئه‌نجامداوه‌و له‌قه‌زای خوورماتووش لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگریان دزیوه"، باسی له‌وه‌شكرد، هێزه‌كانیان توانیویانه لۆریه‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه، تاوانبارانیش ده‌درێنه دادگا.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌ستگیركراوكان ناویان (لوئه‌ی ناسر، موسه‌ییف محه‌مه‌دو عه‌لی محه‌مه‌د)ه.