كتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان به توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئیاد سامه‌رائی سه‌رۆكی پارله‌مانی عێراقی دایه‌وه كه داوای كردبوو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ماده‌ی 140 دیاری بكرێت..
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ڕایگه‌یاند: ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه بۆیه به لێدوانێكی سه‌رۆكی پارله‌مانی عێراق ناگۆڕێت.
وتیشی: هه‌موومان ده‌زانین له ده‌ستوری عێراقدا ماده‌یه‌ك هه‌یه كه ماده‌ی(140)ه، ئه‌و ماده‌یه‌ك به ته‌نها لێدوانێك ناگۆڕێت، به‌ڵكو بۆ گۆڕینی هه‌ر ماده‌یه‌كی ده‌ستوری ده‌بێت ریفراندۆمی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا ره‌تی بكه‌نه‌وه ئه‌وا هه‌موار كردنه‌كه سه‌رناگرێت بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه ماده‌ی 140 جێگیره.
سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه: عێراق كێشه‌یه‌كی هه‌یه كه كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه داوا ده‌كه‌ن ماده‌كه جێبه‌جێ بكرێت ئێستاش كه ئه‌و ده‌روازه‌یه كراوه‌ته‌وه ئیتر پێویستمان به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تر نیه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌حمود عوسسمان ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق، دوپاتی كرده‌وه ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌رۆكی پارله‌مانی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رناگرێت چونكه مافی هه‌ر كه‌سێكه بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات به تایبه‌ت ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه ناكرێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵكه بدرێت.