.. ئیدریس ئه‌بوبه‌كر .. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقى فیدراڵ، رایگه‌یاند"ژماره‌ى تووشبوان به نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌عێراقدا گه‌یشتۆته 172 تووش بوو."
د. ئیحسان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقى فیدراڵ، ڕاگه‌یاند، تائێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون‌و به‌ڕه‌سمی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركرابن، گه‌یشتۆته 172 كه‌س‌و یه‌ك كه‌سیش له‌پارێزگای نه‌جه‌ف به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ورده‌كارى دیكه‌ى خسته‌ڕوو كه له‌تووشبوونی 30 كه‌س كه 24 یان عێراقین و 6ه‌كه‌ى دیكه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته ناوه‌وه، و له‌نێو سه‌ربازانى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان 142 سه‌ربازی یش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون، یه‌ك حاڵه‌تی مردن له‌پارێزگای نه‌جه‌ف.له‌لێدوانێكى پێشووتریدا دكتۆر جه‌میل ره‌شید، به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى، له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، راگه‌یاند"به‌شى 250 هه‌زار كه‌س له‌ڤاكسینى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌ته‌نده‌ردایه، و به‌و به‌شه‌ى كه‌هه‌مانه ده‌توانین به‌شى نزیكه‌ى 500 هه‌زار كه‌س دابین بكه‌ین له‌ڤاكسینى دژ به‌ئه‌نفلۆنزاى به‌راز بۆهاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان."به‌گوێره‌ى دواترین ئامارى وه‌زاره‌تى پلان دانان، دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان ساڵى 2007 گه‌یشتۆته 4 ملیۆن و 910 ملیۆن و 742 هاوڵاتى، به‌و پێیه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت ڤاكسینى تامیفیلۆ، دژ به‌نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز بۆ 10%ى دانیشتوانى هه‌رێمه‌كه دابین بكات.به‌پێى راگه‌یاندنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، به‌مه‌به‌ستى هێنانى 8 ملیۆن ڤاكسینى دژ به‌ئه‌نفلۆنزاى به‌راز كه پێداویستى 25%ى دانیشتوانى عێراق پڕده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ده‌رمانسازیدا واژۆ ده‌كات.ده‌رباره‌ى به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌و ڤاكسینى دژ به‌ئه‌نفلۆنزاى به‌راز ده‌گاته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، دكتۆر جه‌میل رایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بڕى 17%ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى به‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ده‌یكڕێت، به‌و پێیه هه‌رێمى كوردستان بڕى ملیۆنێك و 360 هه‌زار ڤاكسینى دژ به‌ئه‌نقلۆنزاى به‌راز وه‌رده‌گرێت له‌حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا."گوتیشى"ساڵانى پارو پێرار به‌بڕى 5 ملیۆن دۆلار ده‌رمانمان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌نفلۆنزاى ئاسایى كڕیوه، خۆمان ئاماده كردووه هه‌موو حاڵه‌تێكى ناكاو."ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد"له‌سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆكیش تاقیگه‌مان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه كردۆته‌وه، جگه له‌تاقیگه‌كان ژماره‌یه‌ك ئامێرى زۆر هه‌ستیارى به‌هێزمان ئاماده كردووه بۆ ده‌ستنیشان كردنى تووشیارانى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز."سه‌باح مه‌هدى به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى نیشتیمانى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند وه‌زاره‌ت چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى بارێكن كه جۆره كامێرایه‌كى پێوانه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌خۆ ده‌گرێت كه پله‌ى گه‌رماى نه‌خۆش پێوانه ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌رجه‌م وێستگه سنووربه‌كاندا دابنرێن.له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند 160 ملیۆن دۆلارى ته‌رخان كردووه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشیه ته‌رخان كراوه.هاوكات عامر خوزاعى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"مه‌ترسى له زوو بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه له‌عێراقدا ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌اكاتى بۆنه ئاینییه‌كاندا"دكتۆر جه‌میل گوتى"له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى ته‌واومان هه‌یه بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێوشوێنێكى ته‌واو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌نێو حاجیانى كوردستاندا له‌كاتى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له وڵاتى عه‌ره‌بستانى سعودیه."