]هه‌رچی زووه داوای ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست وپێوه‌ندی دارن له‌و تاوانه قیزه ونه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا چاوه‌روانی به‌زوترین كات به‌سزای گه‌ڵ ونیشتیمانیان بگه‌یه‌نن
كه‌ركوك.. دڕنده‌ترین تاوان ده‌رهه‌ق به‌خێزانێكی ئه‌و شاره
ده‌ستی تاوان، بیری ره‌شی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی فیكری سه‌له‌فی له‌كه‌ركوك-دا سڵ له‌ژن و منداڵی خه‌وتووش ناكه‌ن!!
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 13/9 تیرۆریستان له‌شاری كه‌ركوك هاوسه‌ری پولیسێك و 3 له منداڵه‌كانی له گه‌ڕه‌كی قادسیه شه‌هید ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به: یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له كاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و به‌ره‌وه ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینێت كه له ناو ماڵه‌كه‌یدا هاوسه‌ره‌كه‌یی و 3 له منداڵه‌كانی شه‌هید كراون كه شوێنه‌واری گولـله به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره.
وتیشی: ئه‌و پۆلیسه ناوی ئومێد عه‌بدولواحیده‌و ته‌مه‌نی منداڵه‌كانی له نێوان یه‌ك ساڵان بۆ سێ ساڵاندایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك وتیشی: لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستیپێكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ ده‌نگێكی ته‌قه‌كردن له‌و ناوچه‌یه نه‌بیستراوه پێده‌چێت به چه‌كی بێده‌نگ شه‌هیدکرابن.