چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له سنوری ناحیه‌ی ریاز هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر بازگه‌یه‌ك و 5 سه‌ربازی سوپای عیراق شه‌هید ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ 11/9 چه‌ند چه‌كدارێكی به‌دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر بازگه‌ی (سه‌فرا) له سنوری ناحیه‌ی ریاز و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كردووه، له ئاكامدا 5 سه‌ربازی سه‌ر به فه‌وجی 4 ی لیوای 46 ی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عیراقیان شه‌هید كردووه. سه‌رچاوه‌كه وتیشی: تیرۆریسته‌كان ئاگریان له ته‌رمی دووان له سه‌ربازه‌كان داوه و سووتاندوویانن. هه‌مان سه‌رچاوه پێی راگه‌یاندین: شه‌وی رابردوو له نزیك گوندی خه‌ربه عه‌زیز دوو تیرۆریست له‌كاتی دانانی بۆمبێكی چێندراودا، بۆمبه‌كه به‌خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ له‌شوێنی رووداوه‌كه كوژراون.