مـه‌لا ئه‌حمـه‌دی قامیشــی a_qamishi@yahoo.com گه‌نجانی دوێنێ وئه‌مڕۆ مادام لاوان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌گۆڕانكارییه ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وجڵه‌وی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه به‌ره‌وهه‌رئاڕاسته‌یه‌كی به‌رن ئیجابی یان سلبی ،ئه‌وان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئالیه‌تێكی دیاروبه‌رچاون له‌جێ به‌جێ كردنی ئایه‌تی گۆڕان و هه‌نگاونان و داهێنان (إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ) بۆیه‌ناحه‌زانی دین به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری لادان و چه‌واشه‌كردنی گه‌نجاندان، ئه‌وه‌ش له‌مێژووی دوور‌و نێزیك دا دیاروبه‌رچاوه،كاتێ سوپای فه‌ره‌نسا هه‌وڵیانده‌دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (ئه‌نده‌لوس) كه‌ده‌كاته‌ئیسپانیای ئه‌مڕۆ جاسوسیان نارد بۆئاگاداربوون له‌هه‌ست ونه‌ستی موسڵمانه‌كانی ئه‌وێ،ڕۆژێكیان جاسوسێك مێردمندالێكی بینی بێتاقه‌ت بوو پرسی بۆچی وابێتاقه‌ت و داماوی؟ ئه‌ویش ووتی ویستم به‌دارلاسیكه‌كه‌م دووچۆله‌كه بكوژم به‌ڵام هه‌ریه‌كیان به‌ركه‌وت،جاسوس ووتی جائه‌وه‌چی یه‌و خه‌می بۆچی یه،ئه‌میش ووتی: بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ڕابێم كه‌هه‌ركاتێ سوپای دوژمن دای به‌سه‌رمانابه‌یه‌ك تیر دووسه‌ربازبكوژم! جاسوسه‌كه له‌ڕاپۆرتی مانگانه‌یدانوسی بووی له‌م كاته‌دا هه‌رچی بكه‌ین سه‌ركه‌وتوونابین چونكه گه‌نجه‌كانیان خاوه‌ن په‌یام و به‌رنامه‌ن،دوای بیست ساڵ هه‌مان جاسوس گه‌ڕایه‌وه بۆئه‌وشوێنه بۆپرسیاروڕاپرسی وئاگاداربوون،سه‌رنجی دا هه‌رزه‌كارو گه‌نجه‌كانیان سه‌رقاڵی خۆش گوزه‌رانی و ڕابواردنن، چووبه‌لای گه‌نجێك داكه‌له‌پاركێك دا دانیشتبووخه‌مباروبێتاقه‌ت، جاسوس پرسی خێره‌وابێ تاقه‌تی له‌م جه‌وه‌خۆشه؟ ئه‌میش ووتی مه‌وعیدێكم هه‌بووله‌گه‌ڵ یاره‌كه‌م دا به‌ڵام كاته‌كه‌ی لایداوه و هه‌رچاوه‌ڕوانم و دیارنی یه!! .ساڵانی پێشوو خه‌می چیان بوو ئێستا خه‌می چی یانه! ئه‌م جاره‌یان له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا نوسی بۆ فه‌ره‌نسا كه‌به‌دڵنیایه‌وه‌سه‌رده‌كه‌وین به‌سه‌ریاندا وئه‌نده‌لوسیان لێ وه‌رده‌گرینه‌وه،چونكه هه‌ست و نه‌ستی گه‌نجه‌كانیان گۆڕاوه‌بۆڕابواردن وخه‌می دین ونه‌ته‌وه‌یان كه‌م بووه وهه‌ركه‌سه‌خه‌می خۆیه‌تی!! ئه‌وه‌بووكه‌سه‌ركه‌وتن ...جائه‌گه‌رئه‌م ڕوداوه به‌راوردبكه‌ین له‌گه‌نجانی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا ..به‌وئاشكرابۆخۆی دیاره... هه‌ركه‌سه چاوه‌ڕێی یاره... گه‌ل ووڵاتیش درابه‌پاره