په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
ئێمه
په‌یوه‌ندی
وێنه و توانج
ئه‌رشیف
سه‌ردێر
ئۆدێرنۆ: ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌رچی كورد‌و عه‌ره‌ب ناڕازی بن
کوردستانی تورکیا.. کوژرانی شه‌ش سه‌ربازی تورك
بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك كه‌مه
ئاويَنه _سه‌دان پێشمه‌رگه ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نییه
(سبه‌ی):لیستی كوردستانی له رێی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و ده‌مانچه و لاپتۆپه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی هاوڵاتیان بكڕێت
ده‌نگوباس - جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه ئۆباما‌و مالیكی داوای سووككردنی سزاكانی سه‌ر عیراق ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر پارله‌مان ناتوانێ گۆڕان بكات
راديوَ نه وا unداوا له كورده‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی راپرسیی بن له كه‌ركوك
شەش ئەندامەكەی باڵی ریفۆرم وەڵامی نووسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نادەنەوە
ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌ڕای تۆ
بۆچی رۆشنبیران جیاوازی ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌زگای جیاجیا دروست بووه.
فه‌زای میدیا
نه‌بونی یه‌كگرتوی نیوان روشنبیر
ده‌ستی ده‌ره‌كی
بڵاوکراوه‌ی کوردی
ماڵپه‌رێك بۆ بواری دینی ماڵپه‌ری ماموستا (عوزێر)ئه‌م ماڵپه‌ره بابه‌تی به‌پێزی تێدایه له‌بواری ئاینیدا.
ماڵپه‌ری كوردیش موزیك جیهانی گۆرانی كوردی له‌م ماڵپه‌ره هه‌موو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تێدایه.
بۆ به‌ئاگابوون له هه‌وڵ وكورانكاری كوردستان وتاراوگه سه‌ردانی ماڵپه‌ری كوردستانی گه‌وره بكه.
سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه ده‌توانیت زانیاری و وانه‌ی به‌سود وه‌رگریت ده‌رباره‌ی وێب سایت دروست كردن.
سروه عه‌بدوڵا ساڵح "له‌سه‌ره‌تاكانی كاری بێژه‌ریدا هه‌ستی به‌ترسێكی زۆر كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر هیچ باكگراوندێكی له‌و بواره‌دا نه‌بووه
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ادینه) له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، عاشق بوونی بۆ كاری بێژه‌ریی دووپات ده‌كاته‌وه‌و پێیوایه جگه له‌هاوكاره‌كانی، خێزانه‌كه‌شیان لایه‌نێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی بوون، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌یدا نییه بۆ ئاینده وه‌كو گۆرانیبێژ ده‌ربكه‌وێت.
سروه عه‌بدوڵا ساڵح له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و له‌وێش بنه‌ماڵه‌كه‌یان به(خۆشپه‌یام) ناسراوه. ئه‌و له‌مانگی یانزه‌ی ساڵی (1988) له‌دایكبووه‌و تا پێش هاتنیان بۆ كوردستان هه‌ر له‌ئێران ژیاوه، هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ی باوكیشی سه‌رقاڵی كاری سیاسی بووه، له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران‌دا ژیاون، به‌ڵام له‌دوای ساڵانی (2000)ه‌وه به‌ته‌واوی له‌هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوون‌و ئێستاش شاری سلێمانی به‌خۆشترین شار داده‌نێت.
سروه سه‌ره‌تا له‌به‌رنامه‌ی (ادینه)ی كه‌ناڵی كوردساته‌وه ده‌ركه‌وت‌و دواتریش به‌شداریكرد له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی (نێرگز نیوز)، ناوبراو له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی گۆڤاری ئاوێنه‌كاندا باسی قۆناغه‌كانی ژیانی ده‌كات‌و به‌رنامه‌كانی ئاینده‌شی ئاشكرا ده‌كات.
سه‌ره‌تا زۆر ده‌ترسام
سروه له‌سه‌ره‌تاكانی كاری بێژه‌ریدا هه‌ستی به‌ترسێكی زۆر كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر هیچ باكگراوندێكی له‌و بواره‌دا نه‌بووه، به‌ڵام دوای پێشكه‌شكردنی یه‌كه‌مین، ئه‌و ترسه‌ی ره‌ویوه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ستهێناوه.
(ادینه) به‌مانای رۆژی (هه‌ینی) به‌رنامه‌یه‌كی كوردساته‌و هه‌موو هه‌واڵه گرنگه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كۆده‌كرێته‌وه‌و له‌ئێواره‌ی رۆژانی هه‌ینیدا به‌زمانی فارسی پێشكه‌ش ده‌كرێت‌و ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌رده‌وامه.
سروه دوای سه‌ركه‌وتنی له‌و به‌رنامه‌یدا، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر (ئامانج كه‌مال‌و بێژه‌ری كه‌ناڵی كوردسات، دێرین) به‌رنامه‌ی (نێرگز نیوز) یان پێشكه‌شكرد.
ناوبراو باس له‌سه‌ره‌تاكانی بواره‌كه‌ی ده‌كات "له‌سه‌ره‌تای بێژه‌ریدا زۆر ده‌ترسام‌و هه‌ڵه‌ی زۆریشم ده‌كرد، چونكه هیچ پێشینه‌یه‌كم نه‌بوو، ده‌توانم بڵێم رۆحم تیا نه‌بوو، ئه‌وكاته بابه‌ته‌كانیش به‌كۆمپیوته‌ر نه‌ده‌نووسران، له‌لایه‌ن كاك راسان‌و كاك ئاوات‌و كاك ئه‌یوب، به‌ده‌ستوخه‌ت ده‌یاننووسی".
به‌رنامه‌كه ناكه‌ینه رۆژانه
ئه‌م كچه پێشكه‌شكاره ئاشكرایكرد كه له‌ئێستادا له‌به‌رنامه‌یاندا نییه به‌رنامه‌كه بكه‌نه رۆژانه‌و به‌شیوه‌ی راسته‌وخۆ بێت، به‌ڵام پێیوایه كه ده‌توانن به‌رنامه‌ی دیكه‌ی فارسی
ئاماده‌و پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونێكیان له‌و بواره‌دا هه‌یه، ئه‌و توانایه‌یان تێدایه.
پڕۆژه‌ی دیكه‌ی چییه؟
ناوبراو به‌نیازه له‌مه‌ودوا ببێته پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی له‌رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كه تایبه‌ت ده‌بیت به‌مه‌سه‌له‌ی ژنان‌و به‌زمانی رۆژهه‌ڵاتی پێشكه‌شی ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری كێشه‌كانی ئافره‌تدا بكات‌و رێگا چاره بۆ كێشه‌كانی ئافره‌تان بدۆزێته‌وه.
سروه بووه ده‌رهێنه‌ر
هه‌ر به‌و پێیه‌ی حه‌زی له‌كاركردنی بواری ئافره‌تانه، سروه دوای زیاتر له‌ساڵێكی كاركردن، توانیویه‌تی ببێته ده‌رهێنه‌ری فیلمێكی دۆكیومێنتاری تایبه‌ت به‌ژنان، به‌ناوی (كوچه تاریكه‌كان) كه ماوه‌ی بیست‌ودوو ده‌قیقه‌یه‌و به‌هاوكاری سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر‌و كه‌ناڵی كوردسات كاری تیا كردووه‌و له‌رۆژی 21ی مانگی رابردووش‌دا له‌كۆنفرانسێكدا له‌وڵاتی سوید به‌ناوی (چۆن بتوانین په‌یوه‌ندیه‌ك دروست بكه‌ین له‌هه‌موو جیهاندا بۆ نه‌هێشتنی توند‌وتیژی دژان ژنان) پێشكه‌شكرا. هه‌روه‌ها پێیخۆشه له‌ئاینده‌دا كاری زیاتری له‌و شێوه‌یه‌ش بكات.
ئایا سروه ده‌بێته گۆرانیبێژ؟
هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا له‌میدیاكاندا وا بڵاوكرایه‌وه كه سروه، به‌نیازه له‌ئاینده‌دا وه‌كو گۆرانیبێژیش ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام خۆی ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائێستا‌و به‌منداڵیش چه‌ند جارێك وه‌كو گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌زموونی باشیشی له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه له‌ئاینده‌دا وه‌كو گۆرانیبێژ ده‌ربكه‌وێت "كاتێك له‌ئێران بووین به‌منداڵی له‌قوتابخانه‌دا گۆرانی فارسیم ده‌وت، به‌ڵام دواتر قوتابخانه وتیان گۆرانی وتن قه‌ده‌غه‌یه‌و نووسراوێكیان به‌دایكم پڕكرده‌وه كه جارێكی‌تر گۆرانی نه‌ڵێم".
عاشقی چییه؟
سروه تائێستا چه‌ندینجار داوایان لێكردووه به‌شداری له‌كاری دراما‌و كلیپدا بكات، به‌ڵام خۆی هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌و مه‌به‌ستیه‌تی ته‌نها له‌بواری راگه‌یاندن‌و بێژه‌ریدا كار بكات "باش نییه مرۆڤ له‌هه‌موو كارێكدا به‌شداری بكات، له‌به‌رئه‌وه منیش حه‌زم له‌و بوارانه نییه‌و ته‌نها عاشقی بێژه‌ریم".
زۆر حه‌زم له‌دوو گۆڵی بوو
ناوبراو، به‌منداڵی یه‌كێك بووه له‌منداڵه زۆر عه‌جوله‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان‌و زیاتر هاوڕێی كوڕی هه‌بووه، له‌هه‌مانكاتدا زۆر حه‌زیشی له‌دوو گۆڵی بووه‌و هه‌موو كاتێك بۆته سه‌رده‌سته‌ی تیپه‌كه‌یان. جیا له‌وه‌ش زۆر رقی له‌له‌چك بووه‌و هه‌میشه قژی كورت كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی وه‌كو كوڕ بنوێنێت "زۆربه‌ی كات خه‌ڵك پێیانده‌وتم كوڕه‌كه‌ی عه‌به‌ی خۆشپه‌یام". به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه كه‌شوهه‌وایه‌كی باشیان بۆ دروستكراوه له‌لایه‌ن باوك‌و دایكیه‌وه توانیویانه تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌ستی وه‌ربگرن.
سلێمانی به‌خۆشترین شوێن ده‌زانم
به‌هۆی كاری سیاسی باوكییه‌وه، ئه‌م خێزانه روو ده‌كه‌نه زۆر شوێنی وڵاتی ئێران، به‌ڵام له‌دوای ساڵی (2000)ه‌وه به‌ته‌واوی دێنه هه‌رێمی كوردستان‌و له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێ ده‌بن. ئه‌وكاته‌ش به‌هۆی نه‌ناسینی خه‌ڵكه‌وه، ژیان بۆ ئه‌م خێزانه قورس ده‌بێت، سه‌ره‌تا ده‌ڕواته لای دایكی‌و كاری ئارایشت ده‌كات. دواتر ده‌ڕواته ماركێتی زاگر‌وس له‌وێ كار ده‌كات، پاشان له‌به‌ر زانینی باشی زمانی توركی، كۆمپانیایه‌كی توركی داوای لێده‌كه‌ن وه‌كو وه‌رگێڕ كاریان بۆ بكات. دواتریش به‌هۆی زانینی زمانی فارسییه‌وه ده‌ڕواته كه‌ناڵی كوردسات‌و له‌به‌رنامه‌ی (ادینه)ه‌وه ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات، بۆیه ئێستا شاری سلێمانی به‌خۆشترین شوێن ده‌زانێت.
هێمن‌و له‌سه‌رخۆم
روخۆشی‌و ده‌م به‌پێكه‌نین چه‌ند سیفاتێكی ئه‌م بێژه‌ره‌ن‌و خۆی وته‌نی پێكه‌نین ده‌وای هه‌موو ده‌ردێكه‌و حه‌ز ده‌كات هه‌موو كاتێك مرۆڤ رووی خۆش بێت "زۆر تووڕه نابم، كه‌سێكی هێمن‌و له‌سه‌رخۆم، به‌ڵام به‌ناهه‌قی زۆر تووڕه ده‌بم، هه‌موو كاتیش ده‌م به‌پێكه‌نینم". ناوبراو ئه‌گه‌ر بێتوو رۆژێك له‌رۆژان ببێته كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار پێیخۆشه هاوكاری كه‌مئه‌ندامان بكات به‌تایبه‌تی منداڵان "ئه‌گه‌ر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ببم، هه‌وڵده‌ده‌م سه‌نته‌رێك بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام به‌تایبه‌تی منداڵان بكه‌مه‌وه بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت".
هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت چۆن بێت؟
سروه له‌و كاته‌وه‌ی له‌تیڤیه‌وه ده‌ركه‌وتووه، سه‌رنجی زۆر كه‌سی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌و له‌لایه‌ن زۆر كه‌سیشه‌وه داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لێكراوه، به‌ڵام خۆی، خۆشه‌ویستی به‌قومارێك ده‌زانێت كه ره‌نگه مرۆڤ یان تیایدا سه‌ربكه‌وێت یان بكه‌وێت هه‌ڵه‌وه‌و پێشیوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن (عاشق) ین، ره‌نگه به‌كه‌می چێژیان له‌عه‌شق وه‌رگرتبێت.
هه‌روه‌ها پێیباشه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری، رێز‌و خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا دروست بكات "جگه له‌وه‌ش ده‌بێت شه‌خسیاتی پیاوانه‌ی هه‌بێت، چونكه زۆر رقم له‌پیاوسالاریه‌و پێم قبوڵ ناكرێت".
زۆر رقم له‌مۆبایله
سروه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مۆبایل به‌كار ناهێنێت‌و زۆر رقی لێیه‌تی، چونكه پێیوایه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات، "ئه‌گه‌ر مۆبایلم پێبێت، بێزارم ده‌كه‌ن، من رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵك، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌م بێزاریشم بكه‌ن، بۆیه پێم باشبوو دایبخه‌م".
سازدانی: ئاوێنه‌كان
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له‌ژماره 21ی گۆڤاری ئاوێنه‌كان له‌به‌رواری 15/2/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
Monday, December 07, 2009
... زیاتر
هیچ مرۆڤێكی ماف خواز به‌تیرۆریست نازانم دیده‌نی (دیاری محمد)
".ئێران نایه‌ویت كێشه‌ی كورد له هیج پارچه‌یه‌كی كوردستان چارهسهربكریت"دیده‌نی:دیاری محمد
هونه رمه ند:هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ده‌مه‌وی ئهودیوارهی نێوان هونه‌ری كورد وئه‌وروپی بشكێنهم!! دیده‌نی: سانهسلێمان
هونه‌رمه‌ند"حمهسعیدئیبراهیم" من یه‌كه‌م تێكست نووسم به‌زمانی ئافره‌ت قسه‌ده‌كه‌م!! / دیده‌نی: سانهسلێمان
" نازم عه‌بدوڵڵا :مه‌سه‌له‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جیاوازه له‌مه‌سه‌له‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه‌سه‌رۆك كۆماری عێراقه./دیده ني: فه‌ره‌یدون بێوار
نوسه‌رو شاعیر و ڕۆژنامه نووس [ ته‌ها سلێمان ] :من بڕوام وایه ئه‌وه روو كردنه هه‌نده‌ران نییه به‌ڵكو ڕاستی یه‌كه‌ی ڕاكردنه له نیشتمانی خۆته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار."دیده‌نی: پشتیوان عزالدین
هونه‌رمه‌ند وشاعیر گه‌لاوێژ حه‌مه قادر :له ڤیستیڤاڵی لاوانی گه‌رمیاندا خه‌ڵاتی ئاڵتوونیم بۆ باشترین ده‌قی شیعری پێ به‌خشرا" دیده‌نی: پشتیوان عزالدین
ڕۆژه هه‌ڵه‌بجه‌ی:من تا سه‌ر ئێسقان عاشقم به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئه‌شقه‌ی خۆمم نه‌دۆزیه‌وه‌ته‌وه ديده نى"گوڵان ئه‌حمه‌د
به‌همه‌ن حوسێن، به‌رپرسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان"دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار، هه‌ولێر
"كورد پێویستی به سه‌رۆكایه‌تی عێراقه، دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار، هه‌ولێر
"له عێراقدا حكومه‌تێك پێكدێت كه نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدایه، دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار
داود باغستانی، شاره‌زا له كاروباری كورده جووه‌كانی ئیسرائیل"ژماره‌ی كورده‌كانی ئیسرائیل له نێوان (65) تا (170) هه‌زار كه‌س ده‌بن.
سروه عه‌بدوڵا ساڵح "له‌سه‌ره‌تاكانی كاری بێژه‌ریدا هه‌ستی به‌ترسێكی زۆر كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر هیچ باكگراوندێكی له‌و بواره‌دا نه‌بووه
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا...شاره‌زا له كاروباری توركیا دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار
من زۆر به‌وردی ناتوانم ده‌ستنیشانی بكه‌م بۆ كوی ده‌چن؟ به‌ڵام به‌باشی نابینم، له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه كه لیستی گۆڕان هه‌یه زۆر لایه‌نی تر له‌كوردستان ناچارن به‌خۆیاندا بچنه‌وه
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
که‌رکوکیانه
دیده‌نی
ره‌نگاڵه
دۆکیومێنت
نامه‌ی ئێوه
گۆشه‌ی نوسه‌ران
ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر
تیر‌و و شه
ریپۆرتاژ
وه‌رزش
بڵاوکراوه‌ی کوردی
گۆشه‌ی نوسه‌ران
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
© 2008 All rights reserved © 2008 All rights reserved