" ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵا كورده جووه‌كاندا هه‌بێت له ئیسرائیل نه‌ك له‌گه‌ڵا خودی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل"
داود باغستانی، شاره‌زا له كاروباری كورده جووه‌كانی ئیسرائیل
"كوردی جوله‌كه دووجار غه‌دریان لێكراوه، یه‌كه‌م وه‌كو نه‌ته‌وه كه كوردن، دووه‌م وه‌كو ئایین كه جوون"
"هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب و توركیا و ئێران پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵا ئیسرائیل‌دا هه‌یه، بۆچی ئێمه ده‌بێ له حه‌ساسیه‌تی ئه‌وان بترسین و پێوه‌ندیمان نه‌بێت، پێویسته ئێمه ته‌جاوزی ئه‌و سیاسیه‌ته بكه‌ین"
" ئێمه سیاسه‌ت ناكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بن به‌ڵكو ده‌بێ سیاسه‌ت بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی كورد"
دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار
F_bewar@yahoo.com
* له ناو ڕۆشنبیران و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، باغستانی به‌وه ناسراوه كه زۆر بایه‌خ به پێوه‌ندی نێوان كورد و ئیسرائیل ده‌دات، ده‌كرێ بزانین ئه‌م بایه‌خدانه‌ی به‌ڕێزتان له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
- چه‌ند خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌ن كه ئێمه پێویستیمان پێی هه‌یه یه‌كه‌م: ئێمه پێویستیمان به لۆبیه‌ك هه‌یه.
دووه‌م: ئێمه وه‌كو كورد هه‌تا ئێستا له‌و بارودۆخه‌دانین كه لۆبیه‌كی چالاكی نێونه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان له‌ئێمه به‌هێزترن.
ئێمه پێویستمان به لۆبیه‌ك نییه، كه بۆ سه‌ردانی به‌رپرسێك بۆ وڵاتێك بیست یان سی ملیۆن دۆلار خه‌رج بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه له ده‌ره‌وه بگه‌ڕێت و ئێمه چه‌پڵه لێبده‌ین بڵێن فڵان و فڵان كه‌سی بینی، به‌و شێوه‌یه نه‌لۆبی دروست ده‌بێت و نه میلله‌تێك ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵكو ئێمه پێویستیمان به لۆبیه‌كی كارا هه‌یه كه كار بكات.
به‌بڕوای من كوردی جوله‌كه له ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر گرنگه، ئێمه ده‌توانین ئه‌و ژماره‌یه به‌كاربێنین له‌گه‌ڵا هه‌ر حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار له ئیسرائیل وه‌كو لۆبیه‌كی كارا بۆئه‌وه‌ی دۆزی كورد له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل دابێت و هه‌روه‌ها له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵا جیهان و نێونه‌ته‌وه‌یی باس و خواستی هه‌بێت.
گرنگی پێوه‌ندییه‌كه لێره‌دایه كه پێویسته ئێمه سوود له‌و لۆبیه وه‌ربگرین و له‌گه‌ڵیاندا دانووسان و پێوه‌ندی ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، پێویسته ئێمه ئه‌وان به‌كاربهێنین بۆئه‌وه‌ی له ئیسرائیل ته‌به‌نی پرسی كورد بكه‌ن.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی زۆر به توانایه له هه‌ردوو بواری پێوه‌ندی و لۆبی له جیهاندا.
* ده‌توانی پێمان بڵێیت كه ژماره‌ی كورد له ئیسرائیل چه‌نده‌و ئایا بۆ خۆت پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵا ڕۆشنبیرانی كورد له ئیسرائیل هه‌یه‌و ئه‌وان ئاماده‌گی ئه‌و پێوه‌ندییه‌یان هه‌یه؟
- ژماره‌ی كورده‌كانی ئیسرائیل له نێوان (65) تا (170) هه‌زار كه‌س ده‌بن، ڕۆشنبیرانی ئه‌وێ ئاماده‌گیان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش ده‌خوازن، ئێمه نابێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخه‌ینه قالبێكی سیاسیه‌وه، به‌ڵكو وه‌كو قالبێكی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییش، ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌وێ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن و پێویستیمان به ئه‌وان هه‌یه، مه‌سه‌له‌كه ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقیه كه پێوه‌ندی و دانوسمان هه‌بێت، هه‌روه‌كو چۆن كوردی كاكه‌یی و یه‌زیدی و مه‌سیحی و شیعه‌مان هه‌یه‌ن، ئێمه هیچ كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و مه‌زهه‌ب ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵا یه‌ك نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وانیش به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی كورد، كوردی جوله‌كه دووجار غه‌دریان لێكراوه، یه‌كه‌م وه‌كو نه‌ته‌وه كه كوردن، دووه‌م وه‌كو ئایین كه جوون.
هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب و توركیا و ئێران پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵا ئیسرائیل‌دا هه‌یه، بۆچی ئێمه ده‌بێ له حه‌ساسیه‌تی ئه‌وان بترسین و پێوه‌ندیمان نه‌بێت، پێویسته ئێمه ته‌جاوزی ئه‌و سیاسیه‌ته بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین میلله‌تێك ڕزگار بكه‌ین و سیاسه‌ت بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌سایسه‌تی دوژمنان ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه ده‌بێ هیچ نه‌كه‌ین.
* تۆ تاچه‌ند ئه‌وه به مه‌نتیق ده‌بینی كه كورد له‌ژێر هه‌ژموونی رای نیشتیمانی عه‌ره‌بی نابێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئیسرائیل هه‌بێت؟
- ئه‌وه هیچ مه‌نتیق نییه، چونكه زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵا ئیسرائیل هه‌یه، ئێمه نابێ دواین كه‌س بین، ئێمه سیاسه‌ت ناكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب به‌ڵكو ده‌بێ سیاسه‌ت بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی كورد.
* تۆ پێت وایه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له پێوه‌ندی كورد‌و ئیسرائیل‌دا هه‌یه؟
- به‌ڵێ، سه‌د له سه‌ده، ئێمه نامانه‌وێ هێزێك له‌ناو ئیسرائیل‌دا دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه ئێستا هێزێكمان هه‌یه له‌ناو ئیسرائیل كه ده‌توانین له نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌كاری بێنین.
شته‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نییه كه بیری لێده‌كه‌نه‌وه، ئێمه نامانه‌وێ كه پێگه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵنێری ئیسرائیل له كوردستاندا هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵا كورده جووه‌كاندا هه‌بێت له ئیسرائیل نه‌ك له‌گه‌ڵا خودی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
* تۆ پێت وایه كه ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌ك هه‌بێت له‌نێوان كورد‌و ئیسرائیل، ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر دۆزی كورد له‌ڕووی كۆنفیدراڵی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه؟
- به‌بڕوای من له‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌و ئیجابی ده‌بێت.
* پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئیسرائیل هه‌نگاوی ترمان نزیك ده‌كاته‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئه‌مریكادا؟
- ئه‌و پێوه‌ندییه پلانێكی تره بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵا بكات.
* كه‌واته حه‌ساسیه‌تی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی كورد‌و ئیسرائیل مه‌سه‌له ئایین نییه به‌ڵكو گه‌مه‌یه‌كی سیاسیه؟
- به دڵنیاییه‌وه به‌پله‌ی یه‌كه‌م سیاسیه، ئه‌وان ئایین ده‌كه‌نه هۆكار، به‌ڵام هه‌موو قسه‌كانیان بێ به‌ڵگه‌یه، هه‌شت ساڵا شه‌ڕ له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌بوو، ئیسرائیل به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاری هه‌ردوو وڵاتی ده‌كرد، مه‌غریب ساڵی (1954) پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئیسرائیل هه‌بوو، مه‌لیك حوسێن كه له ساڵی (1970) شه‌ڕی له گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كرد داوای هاوكاری له ئیسرائیل كرد، هه‌روه‌ها حافز ئه‌سه‌د هاوكاری له‌گه‌ڵا ئیسرائیل ده‌كرد، ئێمه نابێ ئه‌و ترسه‌مان هه‌بێت كه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵا ئیسرائیل‌دا هه‌بێت.
* ئایا ئه‌و زه‌مینه سازییه هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئیسرائیل‌دا هه‌بێت؟
- بێگومان، زۆر به‌هێزه.
* ئایا له‌گه‌ڵا سه‌ركردایه‌تی كورد سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتووێژت كردووه؟
- نه‌خێر، وه‌ها بابه‌تێكم به ره‌سمی له‌گه‌ڵیاندا باس نه‌كردووه، پێویستیش ناكات باسی بكه‌م، چونكه ئه‌وه دیدو تێڕوانینی منه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام له‌گه‌ڵا كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتووێژم كردووه.
* گۆڤاری (ئیسرائیل – كورد) تاچه‌ند به‌شێكه له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه تۆهه‌ته و ده‌ته‌وێ له‌ڕێگای ئه‌م گۆڤاره‌وه زه‌مینه‌سازی بۆ بكه‌یت؟
- ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌وروپاو له جیهاندا پێوه‌ندیان هه‌یه ده‌زانن كه گۆڤاره‌كه چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی ئیجابی هه‌بووه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل و كورد، به‌ڵكو بۆ لایه‌نی شارستانێتی كورد، ئێمه فێربووینه ئێران و سوریا‌و توركیا بڵێ كێ باشه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌وه باشه، بڵێین كێ خراپه، ئێمه‌ش ده‌ڵێن خراپه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه گۆڤارێكی ساده ده‌رده‌چێت وبیرو تێڕوانینێكی تێدا ده‌نوسرێت كه بۆنی عه‌ره‌ب و تورك و فارسی لێ نایه‌ت.
* گومانێكی وه‌ها هه‌یه كه ئیسرائیل هاوكاری ماددیت ده‌كات له پاره‌داركردنی گۆڤاره‌كه، ئایا سه‌رچاوه‌ی دارایی گۆڤاره‌كه‌ت كوێیه؟
- شتی وانییه‌و ناشبێت، من داوا ده‌كه‌م بۆمان بسه‌لمێنن ئه‌گه‌ر یه‌ك دۆلار چ له حكومه‌تی هه‌رێم یان له ئیسرائیل وه‌رده‌گرین،.
* ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه به‌نیازی دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی، سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پڕِۆژه پێوه‌ندی ئیسرائیل و كورد؟
- به‌ڵێ پڕۆژه‌یه‌كی وا هه‌یه، هیوادارین كه تا سه‌ری ساڵا دایبمه‌زرێنین، كه‌ناڵێك ده‌بێت له‌سه‌ر بواری مێژوویی و سیاسی و بارودۆخه جوله‌كه‌كان به گشتی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا.
* ئایا پارته ئیسلامییه سیاسیه‌كانی كوردستان هیچ كێشه‌و ڕێگریان بۆ دروست نه‌كردویت؟
- تێبینی و ڕه‌خنه‌ی پارته ئیسلامییه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌لای منه‌وه بایه‌خیان نییه، هه‌رچه‌ند له هه‌ڵه‌بجه‌و......گۆڤاره‌كه‌یان كڕیبوو سوتاندبوویان یان دڕاندبوویان، ئه‌م كارانه‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر من نابێت و ناتوانن ببنه ڕێگر.
* ناوی كه‌ناڵه‌كه‌تان چی ده‌بێت و كێ پاره‌كه‌ی دابین ده‌كات؟
- ناوی كه‌ناڵه‌كه (|IKTV) ده‌بێت كه ده‌كاته كورتكراوه‌ی (ئیسرائیل-كورد) بۆ مه‌سه‌له‌ی پاره‌كه‌ش هێشتا له‌گه‌ڵا هیچ لایه‌نێك قسه‌مان نه‌كردووه‌و جارێ باسی كه‌لوپه‌ل و ستاف نه‌كراوه، به‌ڵكو هێشتا هه‌ر بیرۆكه‌یه‌و له وتووێژداین.
* ئایا بۆ خۆت له‌سه‌رچی ئاینێكی، چونكه گومانی جووت لێده‌كرێ؟
- بۆخۆم یه‌زیدیم و خێزانه‌كه‌شم جووه.