په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
ئێمه
په‌یوه‌ندی
وێنه و توانج
ئه‌رشیف
سه‌ردێر
ئۆدێرنۆ: ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌رچی كورد‌و عه‌ره‌ب ناڕازی بن
کوردستانی تورکیا.. کوژرانی شه‌ش سه‌ربازی تورك
بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك كه‌مه
ئاويَنه _سه‌دان پێشمه‌رگه ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نییه
(سبه‌ی):لیستی كوردستانی له رێی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و ده‌مانچه و لاپتۆپه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی هاوڵاتیان بكڕێت
ده‌نگوباس - جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه ئۆباما‌و مالیكی داوای سووككردنی سزاكانی سه‌ر عیراق ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر پارله‌مان ناتوانێ گۆڕان بكات
راديوَ نه وا unداوا له كورده‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی راپرسیی بن له كه‌ركوك
شەش ئەندامەكەی باڵی ریفۆرم وەڵامی نووسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نادەنەوە
ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌ڕای تۆ
بۆچی رۆشنبیران جیاوازی ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌زگای جیاجیا دروست بووه.
فه‌زای میدیا
نه‌بونی یه‌كگرتوی نیوان روشنبیر
ده‌ستی ده‌ره‌كی
بڵاوکراوه‌ی کوردی
ماڵپه‌رێك بۆ بواری دینی ماڵپه‌ری ماموستا (عوزێر)ئه‌م ماڵپه‌ره بابه‌تی به‌پێزی تێدایه له‌بواری ئاینیدا.
ماڵپه‌ری كوردیش موزیك جیهانی گۆرانی كوردی له‌م ماڵپه‌ره هه‌موو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تێدایه.
بۆ به‌ئاگابوون له هه‌وڵ وكورانكاری كوردستان وتاراوگه سه‌ردانی ماڵپه‌ری كوردستانی گه‌وره بكه.
سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه ده‌توانیت زانیاری و وانه‌ی به‌سود وه‌رگریت ده‌رباره‌ی وێب سایت دروست كردن.
تۆ بڵێی ئه‌مانه زۆڵه كوردبن ن/شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
هیچ كاتێك بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه كه له باره‌ی هیچ جۆره وه‌رزشێكه‌وه قسه بكه‌م، بۆچوونی من له باره‌ی وه‌رزشه‌وه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك نه‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و راستییه‌وه هاتووه كه هیچ كاتێك كۆمه‌ڵگه به هۆی وه‌رزشه‌وه پێشناكه‌وێت، به پێچه‌وانه‌وه وه‌رزش كاریگه‌ریه‌كی زۆری به‌سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه كاریگه‌رییه‌كان زیاتر نێگه‌تیڤبن، وه‌ك له پۆزه‌تیڤ.
رۆژانه ده‌بینین به ده‌یان وتار و به‌رنامه و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدییانه له ته‌واوی كه‌ناڵ و ده‌زگه و رۆژنامه و گۆڤاره سیاسی و هونه‌ری و وه‌رزشییه‌كانه‌وه به‌رچاو ده‌كه‌ون و هه‌مووان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی وه‌رزش ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی هه‌ر جۆره میدیایه‌كه كار له‌م بواره‌دا بكات و تاراده‌یه‌كیش جێگه‌ی ستایشكردنه، چونكه موماره‌سه‌كردنی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانییه و گواستنه‌وه‌ی رووداوه وه‌رزشییه‌كانه بۆ وه‌رزشدۆستان. ئه‌وه‌ی ئێستاكه من ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م كه ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان بێت، هه‌روه‌ها منیش ئه‌و مافه‌م هه‌یه كه بۆچوونی جیاوازم هه‌بێت، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له هیچ جۆره دژایه‌تیكردنێكی وه‌رزش نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه زیاتر مه‌به‌ستم له ده‌رخستنی هه‌ندێ راستییه له باره‌ی وه‌رزش به گشتی و له كوردستان به تایبه‌تی كه پێم وایه هێشتاكه له دواوه‌ی ته‌واوی وڵاتانی جیهانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی رۆژانه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه وه‌رزش له كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، به‌ڵام ئه‌م جۆره قسانه دوورن له راستییه‌وه‌و سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌رزش له كوردستان یاخود یانه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كه‌ش له ئاستێكی زۆر نزمدان و ئه‌مه‌ش پێویست به به‌ڵگه هێنانه‌وه ناكات، چونكه راستییه‌كان له كاتی خۆیدا ئاشكراده‌بن.
وه‌رزش له پاڵ ئه‌و گرنگییه‌ی كه گوایه كۆمه‌ڵگه‌كان به یه‌ك ده‌ناسێنێت، چه‌ندین خاڵی نێگه‌تیڤیشی هه‌یه كه زیانی بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵكه هه‌یه، وه‌ك دروستكردنی هه‌ستی تووڕه‌یی و تۆڵه‌كردنه‌وه‌و یه‌كتری قه‌بووڵ نه‌كردن و به فیڕۆدانی داهاتێكی زۆری نیشتمان كه ئێستاكه له كوردستاندا ده‌یبینین بودجه‌یه‌كی زۆر بۆ یانه‌كان دابین ده‌كرێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تێكیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دامه‌زراوه و له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه زیانێكی ئیجگار زۆری بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رقاڵكردنی گه‌نجانه به وه‌رزش و دوورخستنه‌وه‌یانه له بیركردنه‌وه‌و به‌شداری سیاسی و لایه‌نه‌كانی تری رۆشنبیری كه له راستیدا كۆمه‌ڵگه به‌م هۆیانه‌وه پێشده‌كه‌وێت، نه‌ك به وه‌رزش و ئالووده‌بوون پێوه‌ی.
بێگومان ئه‌م باسه قسه‌ی زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، ڕه‌نگه پێویستی به توێژینه‌وه‌ش هه‌بێت، ده‌كرێت خه‌ڵكانی شاره‌زا له‌م بوارانه كار له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه خراپه‌كانی وه‌رزشمان بۆ ده‌ركه‌وێت، چونكه ئێمه تا ئه‌م له‌حزه‌یه وه‌رزش وه‌كو باشترین بوار ده‌ناسێنین له كۆمه‌ڵگه‌دا، له كاتێكدا زۆر لایه‌نی گرنگمان فه‌رامۆشكردووه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن خۆ ئێستاكه وه‌رزش دیارده‌یه‌كی باوی جیهانییه و نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و ناساندنی كۆمه‌ڵگه‌كانه به یه‌كترییه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئێمه ئه‌و راستییه باش بزانین كه مه‌رج نییه هه‌ر دیارده‌یه‌ك كه بووه جیهانی، ئه‌وا دیارده‌یه‌كی باش بێت، ڕه‌نگه بۆ وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا تاراده‌یه‌ك شتێكی ئاسایی بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو كوردستاندا كه یه‌ك دونیا كه‌موكوڕی جۆراو جۆرمان هه‌یه، ره‌نگه شتێكی ئاسایی نه‌بێت خۆمان گیرۆده‌ی وه‌رزش بكه‌ین و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تری ژیانمان فه‌رامۆشبكه‌ین.
هه‌ر وه‌كو هه‌موومان ده‌زانین ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش، یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، له نێو یاریگه‌ی شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌رانبه‌ر به یانه‌ی كوێتی كوێت به گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر دۆڕا و نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له یاریه‌كه‌دا.
یاری تۆپی پێ بردنه‌وه و دۆڕاندنی تێدایه، ده‌بێت وه‌كو حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یری بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی تووڕه‌یی و رق و كینه نیشاندان، جا چ به قسه بێت یاخود كاردانه‌وه‌ی تر بێت، ده‌بێته هۆی ناشیرینكردنی وه‌رزش، به‌ڵكو ده‌بێ وه‌رزشدۆستان هه‌ستی یه‌كتر قه‌بووڵكردنیان به‌رانبه‌ر یه‌كدی تا ئه‌وپه‌ڕی به هێز بێت و به هۆی شكستی یانه‌كه‌یانه‌وه به‌رانبه‌ره‌كه‌یان به كه‌م نه‌زانن و پێویسته به‌وپه‌ڕی لێبوورده‌ییه‌وه پیرۆزبایی له لایه‌نی براوه بكرێت.
ئه‌وه‌ی كه من تیبێنیم كردووه، به هۆی دۆڕانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و حاڵه‌ته‌یان پێ هه‌رسناكرێت و قسه‌ی بێ سه‌روبه‌ری دوور له هه‌ستی وه‌رزشی له لا كۆڵان و رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شیاوی گوتن نین و بگره برینداركه‌رن.
جه‌لال په‌رێشان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، له ژماره‌ی 631ی رێكه‌وتی 5/10/2009 ی رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت(ئه‌وانه‌ی پێیان خۆش بوو یانه‌ی هه‌ولێر دۆڕا، زۆڵه كوردن و نه‌خۆشن، گوتوویشمه كه خودای گه‌وره چاویان كوێر ده‌كات و قه‌پۆزیان ده‌شكێنێت، ئه‌وانه وه‌فایه‌كیان به‌رانبه‌ر خاكه‌كه و پایته‌خته‌كه‌یان نییه، ئێمه چی دڵێكمان پێیان خۆش بێت، خودا تۆڵه‌ی ئه‌و ناپاكییه‌یان لێ ده‌كاته‌وه). بێگومان له وه‌رزشدا زۆر ئاساییه كه هاوڵاتیانی وڵاتێك هانده‌ری یانه‌ی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌ی خۆی نه‌بێت و هانده‌ری یانه‌ی وڵاتێكی تر بێت كه له رووی زمان و نه‌ته‌وه و ئایین و .... هه‌موو شتێكه‌وه له یه‌كترییه‌وه جیاوازبن. ئه‌مه له وه‌رزشدا زۆر ئاساییه، به‌لامه‌وه سه‌یره كه‌سێكی وه‌كو جه‌لال په‌رێشان كه به‌رده‌وام له میدیاكانه‌وه لێدوان ده‌دات و جارجاره‌ش لێره‌و له‌وێ وتاری وه‌رزشی ده‌نووسێت، قسه‌ی له‌م جۆره بكات! چونكه به‌راستی ئه‌و باش ده‌زانێت قسه‌ی وا نابێت له میدیاكانه‌وه بگوترێت، هه‌روه‌ها وه‌كو ئیتیكی رۆژنامه‌وانیش نه‌ده‌بووایه رۆژنامه‌ی هه‌ولێر قسه‌ی له‌م جۆره دابه‌زێنێت، له راستیدا له‌وانه‌یه بووبێته هۆی برینداركردنی هه‌ستی ده‌یان كه‌سی ئه‌م وڵاته، له كاتێكدا نابێت رۆژنامه یاخود كه‌سی لێدوانده‌ر له مینبه‌ری میدیاوه هه‌ستی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بریندار بكات، چونكه ئه‌مه ده‌رچوونه له ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
ده‌بێ بپرسین جه‌لال په‌رێشان به چ حه‌قێكه‌وه ئه‌و مافه‌ی به خۆیداوه خه‌ڵكی به ناپاك و زۆڵ ناوببات، چونكه ئه‌مه تا ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تیكردنه به‌رانبه‌ر هه‌یبه‌تی ئینسان، نابێت مرۆڤ وا به چاوێكی سووكه‌وه ته‌ماشای بكرێت ، من چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووم كه‌وا خه‌ڵكانێكی زۆر له‌م قسه نا به‌رپرسیارێتیه بێنه‌ده‌نگ و داوای یاسایی خۆیان بكه‌ن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مرۆڤ له‌سه‌ر شتێكی له‌م شێوه‌یه‌دا بێرێزی به‌رانبه‌ر بكرێت، مرۆڤی كورد زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن له‌سه‌ر دۆڕاندنی یانه‌یه‌كی وه‌رزشی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عبیر له خه‌ڵكی كوردستان ناكات ئه‌و سووكایه‌تییه گه‌وره‌یه‌یان به‌رانبه‌ر بكرێت و به زۆڵ سه‌یر بكرێن.
ئه‌و كاتانه‌ی كه یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، بووه پاڵه‌وانی عێراق، به‌راستی هانده‌رانی ئه‌م یانه‌یه، تاراده‌یه‌كی زۆر زۆر، بوونه هۆی بێزاركردنی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێن ده‌نگی ته‌قه‌ی خۆشیش كرا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له شاری هه‌ولێر هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، بوونه هۆی قه‌ڵه‌باڵغی و په‌شێویه‌كی ئه‌وتۆیان دروستكرد كه شێوه‌ی نه‌بووه له هیچ شوێنێكی دونیادا، به‌راستی جیاوازبوون له ته‌واوی وڵاتانی دونیادا و له مێژووی تۆپی پێدا نموونه‌ی له‌م شێوه‌یه رووینه‌داوه!
بۆیه ده‌بێ جه‌لال په‌رێشان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌كو ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌لایانه‌وه ئاسایی بێت كه خه‌ڵكانێك له كوردستاندا حه‌ز بكه‌ن یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت، چونكه خه‌ڵكانێكی وا هه‌ن له‌و راستییه گه‌یشتوون كه ئه‌گه‌ر بێت و چه‌ند جارێكی تر یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت (نازانم چۆن بوو كه چه‌ند جارێك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا!) ئه‌وا دیارده‌ی زۆر ناشیرینتریشمان به‌چاوی خۆمان ده‌بینی كه بۆنی قێزه‌وه‌نیان لێده‌هات و ئه‌وه‌ی كه كه‌مۆكه‌یه‌كیش ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌رزش هه‌بووبێت یاخود به رێكه‌وت جار جاره سه‌یری یاریه‌كی وه‌رزشی كردبێت، چیتر كاتی خۆی به سه‌یركردنی یاریه‌كی وه‌رزشییه‌وه به سه‌ر نابات.
زۆر كه‌س هه‌ن له‌م وڵاته‌دا خاوه‌نی شه‌هید و قوربانیدان و پێشمه‌رگه‌ن، هه‌روه‌ها نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ده‌یان چین و توێژی تری دڵسۆزی كورد هه‌ن كه تۆزقاڵێق خیانه‌تیان له نیشتمانه‌كه‌یان نه‌كردووه و هه‌میشه خه‌مخۆر و خاوه‌ن ئینتیما بوونه بۆ نیشتمانه‌كه‌مان، به‌ڵام به هۆی ئاره‌زوو نه‌بوونیان له وه‌رزش و هه‌روه‌ها به‌هۆی ترسان له بێزاركردنیان له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌كه‌تانه‌وه (نه‌ك دڵسۆزیان بۆ عه‌ره‌ب) حه‌زیانكردووه یانه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت، تۆ بڵێی ئه‌مانه له روانگه‌ی كاك جه‌لال په‌رێشانه‌وه زۆڵه كورد و ناپاكبن؟
Monday, December 07, 2009
... زیاتر
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
له یادی 27 ساڵه‌ی كاره‌ساتی بارزانیه‌كاندا كێ به‌رپرسی به‌رده‌وامیی نه‌هامه‌تیه‌كانی كورده ؟ ن/شوان هه‌ورامی
فره ژنی وكێشه‌كان له نیوان پیاو وژندا له كومهلگای كوردهواری ن/ئازاد كه‌ركوكی
له‌ده‌ستی زوڵمی ڕژێمی به‌عس ڕزگارمان بوو, نۆره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه ن/ زه‌وا ڵ حه‌مید.
بڵێ بایدن بەدەستبەتاڵی هاتبێت و بەدەستبەتاڵی گەڕابێتەوە؟ ن/ئاسۆ عەلی فەرەج
بەردەوامبوونی قەیرانی پێک‌ھێنانی حکومەت فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ن/فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
چەند پەیڤێک بۆ"هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان ن/هیوا شوانی
"سه‌رۆك نه‌وته‌كه ده‌ڕوات " ن/له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نه‌وت له‌نێوان قورگی به‌رپرسان و گیرفانی هه‌ژارانی خاكهكهمدا. ن/سه‌لمان كۆچه‌ری
به‌ڕاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ له یاری منداڵان ده‌چوو ! ن/حاجی ڕێباز قه‌ره‌داغی
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
که‌رکوکیانه
دیده‌نی
ره‌نگاڵه
دۆکیومێنت
نامه‌ی ئێوه
گۆشه‌ی نوسه‌ران
ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر
تیر‌و و شه
ریپۆرتاژ
وه‌رزش
بڵاوکراوه‌ی کوردی
گۆشه‌ی نوسه‌ران
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
© 2008 All rights reserved © 2008 All rights reserved