په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
ئێمه
په‌یوه‌ندی
وێنه و توانج
ئه‌رشیف
سه‌ردێر
ئۆدێرنۆ: ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌رچی كورد‌و عه‌ره‌ب ناڕازی بن
کوردستانی تورکیا.. کوژرانی شه‌ش سه‌ربازی تورك
بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك كه‌مه
ئاويَنه _سه‌دان پێشمه‌رگه ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نییه
(سبه‌ی):لیستی كوردستانی له رێی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و ده‌مانچه و لاپتۆپه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی هاوڵاتیان بكڕێت
ده‌نگوباس - جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه ئۆباما‌و مالیكی داوای سووككردنی سزاكانی سه‌ر عیراق ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر پارله‌مان ناتوانێ گۆڕان بكات
راديوَ نه وا unداوا له كورده‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی راپرسیی بن له كه‌ركوك
شەش ئەندامەكەی باڵی ریفۆرم وەڵامی نووسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نادەنەوە
ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌ڕای تۆ
بۆچی رۆشنبیران جیاوازی ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌زگای جیاجیا دروست بووه.
فه‌زای میدیا
نه‌بونی یه‌كگرتوی نیوان روشنبیر
ده‌ستی ده‌ره‌كی
بڵاوکراوه‌ی کوردی
ماڵپه‌رێك بۆ بواری دینی ماڵپه‌ری ماموستا (عوزێر)ئه‌م ماڵپه‌ره بابه‌تی به‌پێزی تێدایه له‌بواری ئاینیدا.
ماڵپه‌ری كوردیش موزیك جیهانی گۆرانی كوردی له‌م ماڵپه‌ره هه‌موو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تێدایه.
بۆ به‌ئاگابوون له هه‌وڵ وكورانكاری كوردستان وتاراوگه سه‌ردانی ماڵپه‌ری كوردستانی گه‌وره بكه.
سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه ده‌توانیت زانیاری و وانه‌ی به‌سود وه‌رگریت ده‌رباره‌ی وێب سایت دروست كردن.
بۆ شاره‌زا و پسپۆڕه‌كانی دۆسیه‌ی توركیا" ن/دیاری محمد
بۆ شاره‌زا و پسپۆڕه‌كانی دۆسیه‌ی توركیا،
دیاری محمد
diaryzana@ymail.com
ڕێزم بۆ كه‌سایه‌تی هه‌مووتان ئه‌وانه‌ی به‌م ناوه‌وه قسه بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن به‌ڵام پێویسته بزانین هیچ یه‌كێك له‌م به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م ناوه‌ی له‌خۆی ناوه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا به‌ڕاستگۆیی شی ده‌كاته‌وه،ئایا هیچ یه‌كێك له‌م به‌ڕێزانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه شاره‌زا و پسپۆڕ له‌دۆسیه‌ی توركیا هیچ ڕۆژێك له‌ڕۆژان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاگربه‌سته‌كانی په‌كه‌كه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی گروپه‌كانی ئاشتی بۆ توركیا له‌ساڵانی ڕابردوو و وه‌كو له‌م ماوه‌یه‌شدا دووباره بۆوه،ئه‌ی ئازادكردنی سه‌ربازه توركیه‌كان،یان وێنه سه‌رنج ڕاكێشه‌كه‌ی وێنه‌گری ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆنی ئه‌مریكی كه‌تیایدا گه‌ریلایه‌ك نیشان ده‌دات شیر ده‌داته بێچوه ئاژه‌ڵێكی كێوی كه‌دایكی به‌هۆی له‌شكركێشی توركیاوه له‌ناوچوو بوو،،،
بۆچی ئه‌م باس و خواسانه نابن به‌ووته‌ی سه‌ر زمانی شاره‌زا و پسپۆڕه‌كانی دۆسیه‌ی توركیا،
بێگومان نه‌مدیت و نه‌مبیست هیچ یه‌كێك له‌م به‌ڕێزانه‌ی كه‌خۆیان پێ شاره‌زا و پسپۆڕه له‌دۆسیه‌ی توركیا واقیح چۆنه ئه‌وها بارودۆخی توركیا شرۆڤه بكه‌ن زۆر ده‌بیستم كه ده‌ڵێن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌نگاوێكی تری نا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد،پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی ده‌ست پێكرد كام كرانه‌وه؟
لێره‌وه ته‌نیا پرسیارێك له‌شاره‌زا و پسپۆڕه‌كان ده‌كه‌م؟
*ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌رێ هه‌ڤاڵینه بۆچی هیچ ڕۆژێك هێرشی سوپا و پۆلیسی ئه‌و ووڵاته بۆ سه‌ر پارتی ڕێگا پێدراوی كورد نابێته بابه‌ت و قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن و شیكردنه‌وه‌ی بۆ ناكه‌ن؟یان دادگایكردنی لیلی زانا به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردنی بۆ په‌كه‌كه و قسه‌كردنی به‌زمانی كوردی؟ئه‌ی پچڕاندنی په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵه توركیه‌ی كه‌ڕاسته‌وخۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌گوازێته‌وه،له‌كاتێكدا كه‌به‌ڕێز ئه‌حمد تورك به‌زمانی شیرینی كوردی چه‌ند قسه‌یه‌كی كرد؟به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ی ئه‌حمد تورك لای زۆربه‌تان پێچه‌وانه بۆوه و دیوی یه‌كه‌متان باسكرد كه‌ئه‌حمد تورك به‌زمانی كوردی قسه‌ی كردووه ئه‌ی دیوی دووه‌می باسه‌كه كه‌پچڕاندنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه بوو،
له‌حه‌سیب كاپڵانم پرسی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی ئه‌م قسه‌كردنه‌وه ئه‌حمد تورك ڕاپێچی زیندان بكرێت ناوبراویش ووتی له‌ئێستادا نا به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌گه‌ر حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی نه‌ما ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه تائێستا بارودۆخه‌كه ئاساییه به‌ڵام كاتێك سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و ووڵاته بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی به‌زمانی كوردی ده‌ڵێت ڕۆژباش ئاساییه ئه‌ی بۆچی زمانی كوردی بۆ به‌رپرسانی كوردمان قه‌ده‌غه بێت و توركه‌كانیش بۆ هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی خه‌ڵكی ساده و ساویلكه قسه‌ی پێبكه‌ن،بۆ ئه‌م بابه‌ته چ شرۆڤه‌یه‌كتان هه‌یه،
بۆ هیچ جارێك شكاندنی ده‌ستی منداڵانی كورد و پانككردنه‌وه‌ی پیره‌ژن و پیره‌مێردنی هه‌شتا ساڵانی لای ئێوه نه‌بوو به‌بابه‌ت و قسه‌تان له‌سه‌ر نه‌كرد و ووتارتان له‌سه‌ر نه‌نوسی؟
ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌تیرۆر ناسینی په‌كه‌كه و خراپبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی عبدالله ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه بۆ لای ئێوه نه‌بوو به‌بابه‌ت و قسه‌تان له‌سه‌ر نه‌كرد؟
ئه‌مه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین من تێناگه‌م چ پسپۆڕی و شاره‌زایه‌تیه‌كه،
ئه‌گه‌ر ته‌نیا پیاهه‌ڵدان بێت به‌شان و باڵی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ئه‌وه شتێكه خۆ ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌كردنی بارودۆخی توركیاش بێت ئه‌وه شتێكی تره پێویسته ئێوه‌ی به‌ڕێز كه‌ئه‌م ناوه‌تان له‌خۆتان ناوه وردتر لێكدانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌كان بكه‌ن،ووته‌بێژی په‌كه‌كه ده‌ڵێت ئاكه‌په و جه‌هه‌په و مه‌هه‌په دوو ڕووی یه‌ك سیاسه‌تن لێم پرسی مه‌به‌ستت چیه؟له‌م قسه‌یه ناوبراو ووتی هه‌ردوو پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رست داوا ده‌كه‌ن به‌سیاسه‌تی كۆن و كلاسیك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد بكرێت به‌ڵام ئاكه‌په داوا ده‌كات به‌سیاسه‌تی نوێ مامه‌ڵه ڵه‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد بكرێ،
خاڵێكی تری كه‌به‌لای ئێوه زۆر بایه‌خی هه‌یه به‌ڵام بۆ گه‌لی كورد زۆر به‌تاڵ و بێ ناوه‌ڕۆكه ئه‌ویش بوونی كورده له‌ناو پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی ده‌نیزبایكاڵ؟به‌ووته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بێت كورد له‌په‌رله‌مانی توركیا زیاتر له100 په‌رله‌مانتاری هه‌یه به‌ڵام نا به‌ڕێزه‌كانم نوێنه‌رانی كورد دیارن كێن و چی ده‌كه‌ن و كێن ئه‌وانه‌ی به‌ناوی كورده‌وه قسه ده‌كه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌كه‌ی ئێوه ڕاست بوایه و كورد زیاتر له100 په‌رله‌مانتاری هه‌بوایه له‌په‌رله‌مانی توركیا ئه‌و هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌كی خستبایه ده‌نگدانه‌وه بێ شك و گومان ده‌یبرده‌وه به‌ڵام زۆرجار ده‌بینین كاتێك نوێنه‌ری(DTP)له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان قسه ده‌كات ئه‌ندامانی هیچ یه‌كێك له‌گروپه‌كانی ناو په‌رله‌مان گوێ له‌قسه‌كانی ناگرن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌قسه‌یه‌ك بكات به‌ووته‌ی خۆیان دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بێت،
بۆیه به‌ڕێزان مه‌به‌ستم له‌من نوسینه ئه‌وه نیه كه‌ته‌شهیرتان پێبكه‌م و له‌بایه‌خی كاركردنتان كه‌مبكه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه نه‌ك هه‌موو چاكه‌یه‌ك بۆ تورك بێت و هه‌موو خراپه‌یه‌كیش بۆ برا كورده‌كانمان بێت،
Monday, December 07, 2009
... زیاتر
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
له یادی 27 ساڵه‌ی كاره‌ساتی بارزانیه‌كاندا كێ به‌رپرسی به‌رده‌وامیی نه‌هامه‌تیه‌كانی كورده ؟ ن/شوان هه‌ورامی
فره ژنی وكێشه‌كان له نیوان پیاو وژندا له كومهلگای كوردهواری ن/ئازاد كه‌ركوكی
له‌ده‌ستی زوڵمی ڕژێمی به‌عس ڕزگارمان بوو, نۆره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه ن/ زه‌وا ڵ حه‌مید.
بڵێ بایدن بەدەستبەتاڵی هاتبێت و بەدەستبەتاڵی گەڕابێتەوە؟ ن/ئاسۆ عەلی فەرەج
بەردەوامبوونی قەیرانی پێک‌ھێنانی حکومەت فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ن/فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
چەند پەیڤێک بۆ"هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان ن/هیوا شوانی
"سه‌رۆك نه‌وته‌كه ده‌ڕوات " ن/له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نه‌وت له‌نێوان قورگی به‌رپرسان و گیرفانی هه‌ژارانی خاكهكهمدا. ن/سه‌لمان كۆچه‌ری
به‌ڕاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ له یاری منداڵان ده‌چوو ! ن/حاجی ڕێباز قه‌ره‌داغی
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
که‌رکوکیانه
دیده‌نی
ره‌نگاڵه
دۆکیومێنت
نامه‌ی ئێوه
گۆشه‌ی نوسه‌ران
ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر
تیر‌و و شه
ریپۆرتاژ
وه‌رزش
بڵاوکراوه‌ی کوردی
گۆشه‌ی نوسه‌ران
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
© 2008 All rights reserved © 2008 All rights reserved