خوێندنه‌وه‌ك بۆڕۆژی جیهانی ئه‌یدز......AIDS
مه‌لائه‌حمه‌دی قامیشـی
a_qamishi@yahoo.com
ئه‌یـدز ده‌ردێكی بێده‌رملنه,كه‌له‌ڕێگه‌ی ڤایرۆسی(HIV) مرۆڤ توشی ده‌بێت وبه‌هۆیه‌وه سیسته‌می به‌رگری له‌ش له‌به‌رانبه‌رنه‌خۆشیدا تێك ده‌دات،ئه‌م په‌تاكوشنده‌یه‌له(1/12/981)له‌ئه‌مریكا دۆزرایه‌وه،(له‌وڵاتی نێربازوزیناكاران) ڤایرۆسی ئه‌م په‌تایه‌ساریه‌وزووبڵاوده‌بێته‌وه‌ونه‌مانی به‌رگری له‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه،بۆیه توشبوانی له(40)ملیۆن تێپه‌ڕی كردووه‌و(25)ملیۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه كه(26)ملیۆن له‌وچله‌له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقیایه‌و(15)ملیۆن مناڵی هه‌تیوكردووه!ڕۆژی (14)هه‌زاركه‌س ده‌یگرێته‌وه‌كه‌زۆربه‌یان مناڵ وهه‌رزه‌كارن، (80./.)ی توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌له‌ڕێگه‌ی سێكسی ناشه‌رعیه‌وه دووچاری بوون،به‌تایبه‌ت كرداری سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌سانی جیا جیاوجوتبونی پیاوله‌گه‌ڵ پیاو(نێربازی) یان پیاوله‌گه‌ڵ ئافره‌ت له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه یان جوت بون له‌گه‌ڵ ئالوده‌بوانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان،سه‌یری كتێبی (ته‌ندروستی وژیان)لاپه‌ڕه(95ـــ96)بكه‌له‌بڵاوكراوه‌كانی یونسێفه‌وكه‌هیچ په‌یوه‌ندیشی به‌ئیسلامی ودینه‌وه نیـه،به‌زمانی حاڵ ومه‌قاڵ هاوارده‌كات په‌تای عه‌وله‌مه‌ودامێن پیسی گه‌رله‌ناوم نه‌به‌ن له‌ناوتان ده‌به‌م،خۆتان ده‌ڵێن خۆپاراستن چاكتره له‌چاره‌سه‌ركردن،ئه‌ی بۆچی واناكه‌ن؟لێره‌دا ئه‌گه‌رسه‌رنج بده‌ین له‌هۆكاره‌كانی توشبونی ئه‌م په‌تایه كه‌له‌ناوئه‌وكتێبه‌دایه،گه‌وره‌ترین وانه‌وپه‌نده‌بۆسه‌لماندنی ڕاستیه‌كانی دین وگه‌وره‌یی ئیسلام،كه‌سه‌رجه‌م ئه‌وشتانه‌ی حه‌رام كردووه كه‌وه‌ك هۆكاری توشبون به‌م په‌تایه له‌وكتێبه‌داباسی لێكرایه!قورئانی قسه‌له‌جێ له سوره‌تی ئیسرا/ئایه‌تی(32)ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه‌دوربكه‌وینه‌وه‌له‌پێشه‌كیه‌كانی زیناودامێن پیسی چ جای زینا كه‌له‌تاوانه‌گه‌وره‌كانه‌وسزای ڕه‌جم وحه‌ددی بۆداناوه،تاوه‌كوشیرازه‌ی خێزان تێك نه‌چێت وكۆمه‌ڵگا پاك وحه‌یاوناموس پارێزراوبێت،ده‌یان ئایه‌ت وفه‌رموده‌له‌وباره‌هه‌ن كه‌هانمان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ڕاستی وبه‌كرده‌وه مرڤانه‌بژین جیاوازله‌ژیانی ئاژه‌ڵان كه‌به‌رپرسیرنین،ته‌نانه‌ت غیره‌تی ئاژه‌ڵانیش زیناوتێكه‌ڵاوی نادرووست قبوڵ ناكه‌ن جگه له‌به‌رازكه‌ئه‌ویش حه‌رامكراوه،خۆتان زۆرجاركۆتر وچۆله‌كه‌تان بینیوه‌كه‌پارێزگاریان له‌میینه‌كه‌ی خۆیان كردووه‌له‌وه‌ی كه‌یه‌كیكی ترله‌گه‌ڵیداجوت بێت!سه‌رجه‌م حه‌رامكراوه‌كان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی ژیان وژیاری مرۆڤه‌كانه‌وه‌ك(مادده‌هۆشبه‌ره‌كان،به‌راز،زینا،...)ڕۆژگارسه‌لماندی كه ده‌ردوبه‌ڵاوپه‌تاكوشنده‌كان له‌ئه‌نجامی بێفه‌رمانی خوایه،سه‌رچاوه‌ی گرفت وقه‌یرانه‌كانیش ئه‌وروپاوڕۆژئاوایه،ئیتركاتی ئه‌وه‌هاتووه‌كه‌دڵنیابین له‌ڕاستی وچاكی وپاكی ئیشلام وگه‌ڕانه‌وه‌بۆگوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار،نه‌ك به‌ندایه‌تی هه‌واوئاره‌زوی نابه‌جێ، به خوێندنه‌وه‌ی وردوزانستی بۆهه‌ركام له‌ئایدزوئه‌نفلۆزاكان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ئیسلام ئارامی وته‌ندروستی وپێشكوتنه
سه‌رچاوه: كتێبی/ته‌ندروستی وژیان..HEAITH AND LIFE