به‌لای ئازادی ...د. شێركۆ عبدلله مناڵ ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو به‌رچاییه‌كی به‌یانیانا تۆزقاڵێك ماست و كولێره‌یه‌كی ئیعاشه‌ت خسته به‌رده‌می، قه‌ناعه‌تت بێت هه‌تاكو ته‌واوی ئه‌كات سه‌د جار ئه‌ڵێ خوا نه‌یبڕێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده دوانزه نه‌وع په‌نیر و مره‌باو هه‌نگوین و كاكڵه گوێزی بۆ بڕازێنیته‌وه، ئه‌وا قوڕبه‌سه‌ره وا سه‌ری لێ تێك ئه‌چێت كه به برسێتی سفره‌كه به‌جێ بێڵێت. ته‌له‌به‌ی ئێسته‌ش بۆیه هه‌میشه له‌سه‌ر چزه چونكێكم كه ئاماده‌یی ته‌واو ئه‌كات و گوڕ ئه‌به‌ستێته‌وه بۆ خوێندنی به‌رزتر، پڕ كردنه‌وه‌ی ئیستیماره‌ی قبوڵ له‌ناو ئه‌و هه‌موو كۆلێژ‌و په‌یمانگایه‌دا وا ئه‌یخولێنێته‌وه كه هه‌ناسه سارده نه‌توانێت قه‌رار بدات و كاتێ به‌خۆی ئه‌زانێت له‌جیاتی هه‌نده‌سه‌ی هه‌ولێر عیلم‌و نه‌فسی چه‌مچه‌ماڵی بۆ هاتۆته‌وه. یه‌عنی کورت و موخته‌سه‌ر ئازادیی نیعمه‌ت نیه به‌ڵایه. ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی كه هه‌موو ده‌رگاكانی موسته‌قبه‌لی به ڕوودا بكه‌یته‌وه‌و بڵێی وه‌ره كوڕه باشه‌كه‌م له به‌ینی خاریج و کوردستانا، له نێوان که‌سابه‌ت و ئیشی ده‌وڵه‌تا، له مه‌عبێن خه‌بات و ته‌مسیل کردنا شتێک هه‌ڵبژێره، ئه‌خیر جار له‌و نادیه ئه‌یبینیته‌وه که حه‌وشه‌که‌ی ته‌حلیلی سیاسی تیا ئه‌کرێت و ژووره‌که‌ی پشته‌وه‌شی قوماری گه‌وره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌رزه‌كار بێنیت و هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆتا بیبه‌یته سه‌ر ئیش، دوو ساڵ نابات ناجیحترین تاجیری لێ ده‌رئه‌چێت. ئێمه‌ش خه‌ریكه وامان به‌سه‌ر دێت. خه‌ریكه له‌ناو ئه‌و حوڕییه‌ته پان و به‌رینه‌دا دۆش دائه‌مێنین و نازانین چی هه‌ڵبژێرین، سۆزه‌كانی دانا غه‌نی یاخود كلیپه تازه‌كه‌ی لۆكه؟!! خوتبه‌كانی بن لادن یاخود وه‌سێتنامه‌كه‌ی ماركس؟! ئه‌و عه‌داله‌ته زۆره چی لێ بكه‌ین؟! زه‌ردی بكه‌ین و بیخه‌ینه فرێزه‌ره‌وه یان خێری قه‌بری مردووه‌كانمان نه‌ختێكی لێ بده‌ین به سوید‌و نه‌رویج؟!.