فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی رۆمانیای به‌ده‌ستهێنا
مه‌نسوور جیهانی ـ هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری لاوی كوردستان "ته‌ها كه‌ریمی" به كورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" خه‌ڵاتی ته‌له‌فیزیۆنی له به‌شی دیكۆمێنتی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئاڵتێرناتیو"ی رۆمانیا به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"، كورته فیلمی "نفت سرتان شهر ما" واته "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری بانه‌یی "ته‌ها كه‌ریمی" كه به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی ئێران له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری كردبوو، توانی خه‌ڵاتی ته‌له‌فیزیۆنی ERDELY له به‌شی دیكۆمێنتی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئاڵتێرناتیو" له شاری "مورش" له وڵاتی رۆمانیا به‌ده‌ست بێنێت.
له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا 618 فیلم له په‌نجا وڵاتی جیهان له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی؛ فیلمی بڵیندی سینه‌مایی، كورته فیلم و فیلمه‌كانی خوێندكاران نمایش كران كه فیلمی دیكۆمێنتی "نفت سرتان شهر ما" واته "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له‌گه‌ڵ 35 كورته فیلمی دیكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته ركابه‌ری كرد.
هه‌روه‌ها كورته فیلمی "رۆژێكی پأ ئێش" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری سنه‌یی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و كورته فیلمی "فیتوو لێدان له ژێر ئاودا" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كرماشانی "هووشمه‌ند وه‌ره‌عی" فیلمه ئێرانییه‌كانی دیكه‌ی به‌شداربووی ئه‌م فیستیڤاڵه بوون.
ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئاڵتێرناتیو" له رۆژانی 4 تا 8ی نۆڤێمبری 2009 له شاری "مورش" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی رۆمانیا به‌أێوه‌چوو.
فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" كه ماوه‌كه‌ی 20 خوله‌كه و له شاری كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری له وڵاتی عێراق وێنه‌ی گیراوه، باسی بابه‌تی نه‌وت و كێشه و گرفته‌كانیی له‌م شاره خاوه‌ن نه‌وته ده‌كات. ئه‌م فیلمه یه‌كه‌مین جار له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌لجه‌زیره" له وڵاتی قه‌ته‌ر نمایش كرا.
ستافی فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" بریتین له:
نووسه‌ری سیناریۆ: ته‌ها كه‌ریمی.
ده‌رهێنه‌ر: ته‌ها كه‌ریمی.
وێنه‌گر: كه‌یوان یووسفی.
ده‌نگهه‌ڵگر: عه‌لی وه‌فایی.
مۆنتاژ: هاوأێ كه‌ریمی.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: مێهدی هومایوونفه‌ر.
ماوه: 20 خوله‌ك.
راگه‌یاندنی گشتی كورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م".