په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
ئێمه
په‌یوه‌ندی
وێنه و توانج
ئه‌رشیف
سه‌ردێر
ئۆدێرنۆ: ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌رچی كورد‌و عه‌ره‌ب ناڕازی بن
کوردستانی تورکیا.. کوژرانی شه‌ش سه‌ربازی تورك
بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك كه‌مه
ئاويَنه _سه‌دان پێشمه‌رگه ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نییه
(سبه‌ی):لیستی كوردستانی له رێی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و ده‌مانچه و لاپتۆپه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی هاوڵاتیان بكڕێت
ده‌نگوباس - جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه ئۆباما‌و مالیكی داوای سووككردنی سزاكانی سه‌ر عیراق ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر پارله‌مان ناتوانێ گۆڕان بكات
راديوَ نه وا unداوا له كورده‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی راپرسیی بن له كه‌ركوك
شەش ئەندامەكەی باڵی ریفۆرم وەڵامی نووسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نادەنەوە
ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌ڕای تۆ
بۆچی رۆشنبیران جیاوازی ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌زگای جیاجیا دروست بووه.
فه‌زای میدیا
نه‌بونی یه‌كگرتوی نیوان روشنبیر
ده‌ستی ده‌ره‌كی
بڵاوکراوه‌ی کوردی
ماڵپه‌رێك بۆ بواری دینی ماڵپه‌ری ماموستا (عوزێر)ئه‌م ماڵپه‌ره بابه‌تی به‌پێزی تێدایه له‌بواری ئاینیدا.
ماڵپه‌ری كوردیش موزیك جیهانی گۆرانی كوردی له‌م ماڵپه‌ره هه‌موو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تێدایه.
بۆ به‌ئاگابوون له هه‌وڵ وكورانكاری كوردستان وتاراوگه سه‌ردانی ماڵپه‌ری كوردستانی گه‌وره بكه.
سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه ده‌توانیت زانیاری و وانه‌ی به‌سود وه‌رگریت ده‌رباره‌ی وێب سایت دروست كردن.
به‌ڕاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ له یاری منداڵان ده‌چوو ! ن/حاجی ڕێباز قه‌ره‌داغی
به‌ڕاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ له یاری منداڵان ده‌چوو !
نوسینی : حاجی ڕێباز قه‌ره‌داغی .
كاتێك سه‌ركرده‌كان باس له گۆرانكاری و چاكسازی و دروست كردنی دنیایه‌ك پڕ له هه‌موو ماناجوانه‌كان ده‌كه‌ن ، مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات كه ده‌چێته دونیایه‌كه‌وه كه ئیتر هه‌ست بێزاری نه‌كات ، به‌لام دنیایه‌ك كه ته‌نها بریتیه له‌وه‌هم ، به‌ڵام له‌وه وه‌همتر ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك شیعاری ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی هه‌ڵبگرێت و بانگه‌وازێك به‌رپابكات كه خۆی له ژێر ئه‌و بانگه‌وازه‌دا نه‌بینێته‌وه .
كۆنگره به‌مانای گۆڕان ، گۆران له خراپه‌وه بۆ چاكه ، وه له چاكه‌وه بۆ چاكتر ، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ولاتانی ئه‌وروپای بێ باوه‌ره نه‌ك بۆ وڵاتانی خۆمان و حزب و حزبۆڵكه باوه‌رداره‌كانی خۆمان ، چونكه هه‌مووی نوسینی سه‌ر كاغه‌ز و ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاندنه‌كانه ، بێگومان ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌وترێت و باس ده‌كرێت ، دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی ڕاستن ، چونكه كاتێك مرۆڤ ده‌چێته بنچ و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و قسانه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌خۆوه قسه‌ناكرێت .
به‌م نزیكانه كۆمه‌ڵی ئیسلامی ،كۆنگره‌ی خۆی سازده‌كات و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستی كردووه به به‌ستنی كۆنفرانسه ناوچه‌یه‌كانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره به شێوه‌یه‌ك كه خۆی پێی خۆش بێت ببورن به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی كارتۆنی ، ئه‌زانن بۆ كارتۆنی ، كارتۆنی له‌وه كارتۆنی تر ده‌بێت كه له كۆی 191 ئه‌ندامی كۆنگره 110 ئه‌ندامیان حزب خۆی به ئاره‌زووی خۆی دایبنێت و له كۆی زیاتر له 700 ئه‌ندامی به‌شداربووی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ته‌نها 76 كه‌س به هه‌ڵبژاردن ده‌ربچن .
ماندوترین چینی نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌كته‌بی ڕیكخستنه كه ئه‌ندامه‌كانی به‌به‌رده‌وامی له مزگه‌وت و گه‌ره‌كه‌كاندا و له‌گه‌ڵ بوونی ترسیكی زۆر له گرتن و زیندانی كردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش ، به‌لام به بێ هه‌ست كردن به ماندوبون و وه به‌بی بونی موچه‌یه‌ك كار بۆ سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ده‌ن و ماله‌كانیان كردۆته مه‌دره‌سه‌یه‌كی حزبی ، به‌لام له نێو گۆرانكاریه‌كاندا كه‌مترین مافیان پێ بدرێت و كه‌مترین حسابیان بۆ بكرێت و به هاوڵاتی نه‌ك ده‌ره‌جه دوو حسابیان بۆ بكرێت به‌ڵام به هاوڵاتی ده‌ره‌جه ده‌ش دانانرێن ، وه زۆڕێك له مه‌كته‌به‌كانی تر كه باشترین موچه‌یان هه‌یه و زۆرترین حسابیان بۆ ده‌كرێت وه باشترین پشكیشیان له كۆنگره بۆ دابین ده‌كرێت !!! ، بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م بۆ ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌لی ئیسلامی كه له ڕێكخستن دا ئیش ده‌كه‌ن ، واز له‌و به‌شه بهێنن و روو له به‌شێكی تری حزب بكه‌ن چونكه هه‌م زیاتر حسابتان بۆ ده‌كریت و ئه‌م موچه‌شتان ده‌بێت و هه‌م ترسی گرتنیشتان نامێنیت !!!!
یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌گه‌مه‌ی منداڵ ده‌چوو له كۆنفرانسدا ، بریتی بوو له ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ندامانی كۆنگره وه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی بونه ئه‌ندامی كۆنگره نابێت ته‌مه‌نیان له 25 ساڵ كه‌متربێت ، به‌ڵام هه‌بوو ته‌مه‌نی زۆر له‌وه كه‌متر بوو كه دانرابوو ، ده‌چوو ده‌یوت من ته‌مه‌نم 25 ساله به‌بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و داوای هه‌ویه‌ی لێ بكه‌ن یه‌كسه‌ر ده‌یان خسته نێو لیستی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه .
هه‌روه‌ها هه‌بوو هه‌ر له هۆلی كۆنفرانس ده‌نگی بۆ ده‌درا و ده‌بووه ئه‌ندامی كۆنفرانس وه هه‌ر له‌وێش ده‌نگی بۆ ده‌درا و ده‌بووه ئه‌ندامی كۆنگره و له پاشانیش ناوی له لیستی پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی دا هاتبوو ، ئه‌زانن بۆ چونكه كوڕی یه‌كێك له ناسراوه‌كان بوو كه ته‌مه‌نی له نیوان (15بۆ 18) ساڵی دا ده‌بوو ، به‌ڕاستی یارییه‌كی خۆشه .
وه‌ك وتمان كۆنگره به مانای گۆڕین له سیسته‌م و گۆرین له كه‌سه‌كان بۆ باشتر كردنی كار‌و پرۆژه‌كان و به‌ره‌و پێش بردنی حزب و حكومه‌ت و ده‌وله‌ت و كۆمه‌لگا ، به‌ڵام له‌مه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دا هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌ندامی كۆنگره بوون له‌م كۆنگره‌ی دووه‌مه‌دا هه‌ر ئه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ ڕیژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌ندامی تر دا ، چونكه هه‌ر حزب خۆی داینانه‌وه پێویستی به هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرد ، چونكه بیر‌و مێشكی حزب زۆر چاك و گه‌وره‌یه و غه‌یبێكی زۆر عه‌جایه‌بی هه‌یه و خۆی ده‌زانێك كه هه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشوو بۆی چاكتره ،
له‌م كۆنفرانسه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كه زیاتر له 700 كه‌س به‌شداریان تێداركردووه ، له كۆی 191 ئه‌ندای كۆنگره ، ته‌نها 76 كه‌س به هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیسان كراون بۆ بوون به ئه‌ندام له كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌لی ئیسلامی و ئیتر باقیه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ خۆی به تاعین بوون دایناوون ، به‌راستی ڕیژه‌یه‌كی زۆر زۆره كه له 700 ئه‌ندام 76 ئه‌ندام به هه‌ڵبژاردن دیاری بكڕین ، ئه‌م سیسته‌مه‌ی كۆمه‌ڵ پیویسته ئاهه‌نگی بۆ سازبكرێت و بكرێته مه‌نهه‌جێكی زۆر گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی تریش به‌كاری بهێنن و سودی لێوه‌ربگرن .!!!!
به‌ستنی كۆنفرانس ته‌نها یاریه‌كی مندالانه‌یه و بۆ شاردنه‌وه‌ی كۆمه‌لێك له كاره نه‌شیاوه‌كانه و به‌گوێدادانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی جیهانه كه ئێمه له ڕێگه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه خه‌ڵك ده‌نێرینه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی حزبه‌كه‌مان ، به‌ڵام نازانن كه خه‌لكی هۆشیاره و زوو له ڕاستی یه‌كان ده‌گه‌ن كه ئه‌مه ته‌نها یارییه‌كه و به‌س ئه‌گینا چۆن له كۆی 190 كه‌س ده‌بێت 110 كه‌س ، حزب خۆی دایان بنێت بۆ بوون به ئه‌ندامی كۆنگره ، وه له كاتێكیشدا ئه‌ندامه‌كانی كۆنفرانس گله‌یی ده‌كه‌ن و داوای گۆرینی ئه‌و سیسته‌كه ده‌كه‌ن و خۆیان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕیكخستنه‌كانیان له شار‌و شارۆچكه و گه‌ره‌كه‌كاندا به مه‌غدور و سته‌م لێكراو ده‌زانن ، به‌ڵام پێیان ده‌وتریت داوای لێبوردن ده‌كه‌ین ئه‌وه په‌یره‌وه و ناگۆریت .
سه‌رجه‌م وته‌كانی ئه‌ندامان كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره ده‌كرا بریتی بوون له : گله‌یی كردن له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی پلانی ستراتیژی و نه‌بوونی مه‌نهه‌جێكی دروست و زانستی بۆ ڕیكخستنه‌كان و پشتگوێ خستنی زۆرێك له ئه‌ندامان و كه‌سو كاری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان و بوونی فیز و ته‌كه‌بور له نێو به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و بونی مه‌كته‌بی كاروباری خوشكان ته‌نها به شێوه‌یه‌كی كارتۆنی كه خوشكان داوایان ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌كته‌بی خوشكانه هه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وا هه‌ر دابخرێت زۆر باشتره ، وه چه‌ندین ته‌وه‌ری تری گرنگ كه له ناخێكی پڕ له توره‌یی و بێزارییه‌وه له سه‌رزاری ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌وه ده‌هاتنه ده‌رێ . ئه‌مانه قسه‌ی من نین به‌ڵكو قسه‌ی ئه‌ندامه به‌شداربووه‌كانی كۆنفرانسه !!!!!!!به‌لام ئایا گوێیان لێ ده‌گیرێت و ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه ؟
زۆر زۆر شتی تر له‌م كۆنفرانسه‌دا رووی دا‌و زۆرشتی فێرئه‌ندامه‌كان كرد ، كه به‌راستی بۆیان ده‌ركه‌وت كۆمه‌لی ئیسلامیش هیچ جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی حزبه عه‌لمانیه‌كانی تر و ته‌نها ناوێكی زل و ناوه‌ڕۆكێكی پر له كلاسیكی .
Wednesday, July 21, 2010
... زیاتر
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
له یادی 27 ساڵه‌ی كاره‌ساتی بارزانیه‌كاندا كێ به‌رپرسی به‌رده‌وامیی نه‌هامه‌تیه‌كانی كورده ؟ ن/شوان هه‌ورامی
فره ژنی وكێشه‌كان له نیوان پیاو وژندا له كومهلگای كوردهواری ن/ئازاد كه‌ركوكی
له‌ده‌ستی زوڵمی ڕژێمی به‌عس ڕزگارمان بوو, نۆره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه ن/ زه‌وا ڵ حه‌مید.
بڵێ بایدن بەدەستبەتاڵی هاتبێت و بەدەستبەتاڵی گەڕابێتەوە؟ ن/ئاسۆ عەلی فەرەج
بەردەوامبوونی قەیرانی پێک‌ھێنانی حکومەت فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ن/فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
چەند پەیڤێک بۆ"هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان ن/هیوا شوانی
"سه‌رۆك نه‌وته‌كه ده‌ڕوات " ن/له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نه‌وت له‌نێوان قورگی به‌رپرسان و گیرفانی هه‌ژارانی خاكهكهمدا. ن/سه‌لمان كۆچه‌ری
به‌ڕاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ له یاری منداڵان ده‌چوو ! ن/حاجی ڕێباز قه‌ره‌داغی
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
که‌رکوکیانه
دیده‌نی
ره‌نگاڵه
دۆکیومێنت
نامه‌ی ئێوه
گۆشه‌ی نوسه‌ران
ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر
تیر‌و و شه
ریپۆرتاژ
وه‌رزش
بڵاوکراوه‌ی کوردی
گۆشه‌ی نوسه‌ران
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
© 2008 All rights reserved © 2008 All rights reserved