چەند پەیڤێک بۆ"هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان
هیوا شوانی
١٦ی ٧ ی ٢٠١٠
هیزری نەتەوەیی بوون لەناخی هەر تاکێکی ئەم میللەتەدا هەیە هەرکەس بەشێوەیک پێوانەی ئەوهیزرە نەتەویەیی خۆیی دەکات، ئەوەی لەم سەردەمەدا، بەرچاو دەکەوێت کاڵ بوونەوەی هیزری نەتەوەیی بەرەولاوزی دەچێت نەک بەروپێش چوون، لەکاتێکدا کەخاوەنی زۆر لەئیم کانیاتێکی زۆر لەجاران زیاترین، هه‌ڵبه تە له‌م سه‌رده‌مه‌ی عه‌وله‌مه‌دا که‌ناڵی بیستن‌و بینین‌و خوێندنه‌وه کۆنتڕۆڵ ناکرێ‌و فره‌ن، هه‌ریه‌که له‌م جیهانه‌دا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بڵاوی ده‌کاته‌وه، دیاره‌ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ش هه‌ریه‌که هه‌ڵقوڵاوی جۆرێک له‌زه‌مینه‌یه، له‌وانه‌زه‌مینه‌و ئه‌جندا‌یه‌کی ئابووری مادی، یان نه‌ته‌وایه‌تی، یان شارستانی، یان ئاینی، یان که‌لتووری، یان ئاسایشی.. که‌زۆربه‌ی جار له‌گه‌ڵ قۆناغی ڕزگاری میلله‌ته‌که‌مان ناگونجێ، به‌و شێوه‌کۆمه‌ڵێک بۆ چوونی بۆ په‌یدا ده‌کات، هه‌م به‌چه‌وتی و هه‌م به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌ش، ئینجا به‌دووباره بوونه‌وه و کە‌ڵه‌که‌بوونی وه‌ها ڕه‌وشێک له‌کۆتاییدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی‌چه‌مک و زاراوه‌ی وا به‌چه‌وتی بخه‌مڵێ له‌دڵ‌و ده‌روونی میلله‌ته‌که‌مان، ئیتر میلله‌تێکی چه‌واشه‌مان بۆ دروست ده‌کات، ڕه‌وشه‌نبیر و سیاسه‌تمه‌دار و توێژه‌ره وه‌ی چه‌واشه‌شمان بۆ دروست ده‌کات.. ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مک و زانیاریانه بۆ باری دروستی خۆی ئه‌رکێکی ڕاگه‌یاندنی و نیشتمانیشه ئینجا ئه‌رکێکی زانستیشه. میللەتی کورد لەزۆربەی میللەتەکانی تری ناوچەی خاوەر میانە کۆنترە خاوەن مێژووی تایبەتی خۆیەتی ، نموونەش،
لێکۆڵێنه‌وه‌کانی تۆه‌ژه‌ره بیانیه‌کان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕه‌چه‌ڵه‌که‌کی سه‌ربه‌خۆیه و،،، جیای هه‌یه له هه‌ریه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی تر و به هیج،، شێوه‌یه‌ک ناچێته‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تری وه‌ک عه‌ره‌ب ، و تورک و فارس ، هه‌ر بۆیه به ڕوونی ده‌توانرێت، ده‌ستنیشانی خاڵه جیاکه‌ره‌وه‌کانی بکرێت وشوێنه، جوگرافیه‌که‌شی وای کردووه که نه‌وه‌ک هه به‌تنها کورد شانازی پێوه بکات ،به‌ڵکو جێگای شانازی و بیره‌وه‌ری هه‌موو مرۆڤێکه هه‌ر وه‌ک له (ته‌ورات)دا هاتووه که،،، سه‌ره‌تای په‌یدبوونی مرۆڤ له سه‌ر دونیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌م شۆێنه، هه‌ر بۆ نمونه‌ش چه‌ندین پێخه‌مبه‌ر مه‌زاریان وا له سه‌ر ئه‌م خاکه‌یه له سه‌ری هه‌موویانه‌وه(نوح)پێخه‌مبه‌ر،
لەمسەردەمەی عەولەمەدا ئەبێت هەموو کاربکەین هەستیی نەتەوەیی بخەینە پێش هەموو شتێکەوە، بەتای بەتی حیزبەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان ڕٶشنبیران نووسەران بتوانین، پێگەیەکی نەتەوەیی درووست بکەین بۆ داڕشتنی بناغەیی پێگەیەکی نەتەوەیی بەهێز کە لەهەربارێکی نائاسایدا!! ئەم پێگەیە هەرچی ناوێکی لێبنرێت کێشەنیە، بۆ نموونە وەک ئاسایشی نەتەوەیی ،کەبتوانێت دەسڵاتێکی ڕەهایی هەبێت کە بۆ ئەبەد کورد لە قۆناغی مەترسی رزگاری بێت، ئەوپێگە نەتەوەییە ئەبێت لەکەسانی نوخبە پێک بیت هەستنی نەتەوییان لە %٩٨ کەمتر نەبێت، لەهەموو کوردستاندا بێت بۆ زیاتر کۆکرنەوەیی ئەم کەسانە بەڕاستی ئەم قۆناغە زۆر گرنگە، بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، لەوەش گرنگرتر ئەوەیە کە لەدەرەوەی وڵات ، لۆبێکی کوردیی نەتەوەیی درووست بکرێت، ئەو لۆبە لەهەموو وڵاتەکانی ئەورۆپی و ئەمریکی هتد...
لەهەرکاتێکی پێویستدا، ئەولۆبە نەتەویی یەی، دەرەوە بۆ پاڵپشتی ئاسایشتی نەتەویی یەک هەڵوێستبێت، بۆهەر هەڕەشەیەکی دەرکی بۆسەر کورد و کوردستان، بەم کارەش میللەتی کورد پێدەنێتە قۆناغێکی فرەمەزنترەوە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاوو دەنێت....
هیوا شوانی
١٦ی ٧ ی ٢٠١٠