بریاره له كه‌ركوك ئه‌مریكا كونسوڵێگه‌رییه‌كی نوێ بكاته‌وه . له‌دیدارێكدا كه رۆژی 19/7 له‌نێوان عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌فدێكی كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، كابرێل ئیسكوبار كونسوڵی پێشووی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌ركه‌كانی له‌كه‌ركوك كۆتایی پێهاتووه‌و فلیتشه‌ر بورتن وه‌ك كونسوڵی نوێ و سه‌رۆكی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا جێگه‌ی كاره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه. له‌و دیداره‌دا پارێزگاری كه‌ركوك رۆڵی كونسوڵی پێشووی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ئه‌و كونسوڵه چی وه‌ك دیپلۆماتێك و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له‌پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و كاری خزمه‌تگوزاریی بۆ پارێزگای كه‌ركوك. پارێزگاری كه‌ركوك هیوایخواست جێگره‌وه‌كه‌ی به‌هه‌مان رۆحیه‌تی هاوكاریكردنه‌وه كار بكات بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك. له‌وته‌یه‌كیدا كونسوڵی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوك و لایه‌نی تر هه‌یبووه توانراوه كه‌ركوك بگه‌یه‌نێته كه‌نارێكی جێگیر. كونسوڵی نوێش پشتیوانی خۆی ده‌ربری بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی شاری كه‌ركوك له‌هه‌موو روه‌كانه‌وه پێویستی پێیه‌تی.