جارێكی ترپارێزگاری كه‌ركوك بری (91.000.000.000) نه‌وه‌دو یه‌ك ملیار دینار له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه‌ركوك، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ (به‌غدا)و ئیداره‌ی پارێزگاش مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت، جارێًكی تر داوای بكاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری‌و دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگی یه‌كه‌م‌و خه‌رجنه‌كردنی ته‌واوی بودجه‌كه، (91.000.000.000) نه‌وه‌دو یه‌ك ملیار دینار له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه‌ركوك، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ (به‌غدا)و ئیداره‌ی پارێزگاش مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت، جارێًكی تر داوای بكاته‌وه.
(ئیبراهیم خه‌لیل) ڕوونكرده‌وه، له‌كۆی (113.000.000.000) سه‌دو سیانزده ملیار دیناری بوجه‌ی ساڵی (2010)، كه بۆ كه‌ركوك دابینكراوه، ته‌نها (22.000.000.000) بیست‌و دوو ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌و كاروباره كاتییه‌كانی تر خه‌رجكراوه.
وتیشی:"به‌و پێیه بڕی (91.000.000.000) نه‌وه‌دو یه‌ك ملیار دینار، كه له‌و بودجه‌یه ماوه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئیداره‌ی به‌غدا، كه‌ركوكیش مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت جارێكی تر داوای بكاته‌وه.
ئیبراهیم خه‌لیل ڕونیشیكرده‌وه، به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌هۆكاری دواكه‌وتنی بودجه‌ی كه‌ركوك و سه‌رفنه‌كردنی له‌ماوه‌ی دیاریكراودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا، چونكه ڕۆتینێكی زۆر له‌كاروباره‌كانیاندا هه‌یه، وتیشی:"كاتێك پڕۆژه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ین په‌سه‌ند ده‌كرێت، ماوه‌ی سێ مانگی پێده‌چێت تا وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ندێك جار ڕێده‌كه‌وێت وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار پرۆژه‌كه ڕه‌تبكاته‌وه، یا تێبینی خۆیی له‌وباره‌وه هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات جارێكی تر پرۆژه‌كه ڕه‌وانه بكرێته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، گه‌ڕٍانه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه، زیانێكی زۆر به‌دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه تا ئێستا (20%) ی ئه‌و بودجه خه‌رجكراوه.
له‌ساڵی (2006) دا، كه یه‌كه‌مجار بودجه‌ی گشتی عێراق دیاریكرا، بڕی (122.000.000.000) سه‌دو بیست‌و دوو ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر په‌ره پێدانی هه‌رێمه‌كان دیاركرا، به‌و بودجه‌یه‌ش (796) حه‌وتسه‌و نه‌وه‌دو شه‌ش پڕۆژه له‌بواره جیاوازه‌كاندا تۆماركرا، له‌ساڵی (2007) دا، (114.000.000.000) سه‌دو چوارده ملیار دینار، وه‌ك بودجه‌ی كه‌ركوك دیاریكراو (650) شه‌شسه‌دو په‌نجا پرۆژه‌ی پێ جێبه‌جێكراوه، له‌ساڵی (2008) دا، به‌هه‌ردوو بودجه‌ی سه‌ره‌تاو ته‌واوكاری، بڕی (212.000.000.000) دووسه‌دو دوانزده ملیار دینار بۆ كه‌ركوك ته‌رخانكراوه، له‌و بودجه‌یه‌ش (450) چوارسه‌دو په‌نجا پڕۆژه‌ی له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا پێ جێبه‌جێكراوه، له‌ساڵی (2009) شدا، به‌هه‌ردوو بودجه‌ی گشتی‌و ته‌واوكاری، (278.000.000.000) دووسه‌دو حه‌فتاو هه‌شت ملیار دینار بۆ كه‌ركوك ته‌رخانكراوه.
پڕۆژه‌ت ۆماركراوه‌كانی شاری كه‌ركوك، له‌پاش ساڵی (2006) وه، كه ژماره‌یان (1896) هه‌زارو هه‌شتسه‌دو نه‌وه‌دو شه‌ش پڕۆژه‌یه، تا ئێستا (1700) هه‌زارو حه‌وتسه‌د پڕۆژه‌ی جۆراوجۆریان خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.