ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێك له پۆسته‌كانی(سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان) قه‌بوڵبكات‌و له‌وه باشتره كه هیچی به‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی عێراقیه، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند ئیئتیلافه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی “یه‌كلاكه‌ره‌وه” له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسادا ئه‌نجامده‌دات سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت. وه‌حده جومه‌یلیی به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “لیژنه‌ی دانوستانی ئیئتیلافه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی نێوانمان ئه‌نجامده‌دات، چونكه كات زۆر به‌خێرایی ده‌ڕوات”. وتیشی “باشتروایه ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێك له پۆسته‌كانی(سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان) قه‌بوڵبكات‌و له‌وه باشتره كه هیچی به‌رنه‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیئتیلافی نیشتیمانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه”. روونیشیكرده‌وه كه “به‌هه‌مان شێوه عێراقییه‌ش مالیكیی ره‌تكردۆته‌وه له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌دا”. ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی عێراقییه دژ به مالیكیی نییه وه‌ك كه‌سێك، به‌ڵكو ئاره‌زووێكی عێراقییه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات”. ناوبراو ئه‌وه‌ی به‌دوورزانی كه “لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 رۆژه‌ی داهاتوودا بتوانن پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كلابكه‌نه‌وه”. بڕیاروایه سه‌ركرده‌كانی فراكسیۆنه په‌ڕله‌مانییه‌كان رۆژی دووشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆسییه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و پرسی دانیشتنی په‌ڕله‌مان كۆده‌بنه‌وه. گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقی له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی حه‌وتی ئاداره‌وه تا ئێستا ناكۆكیی نێوان فراكسیۆنه‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دیارترین‌و توندترین ناكۆكیشیان كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو ئیئتلافی عێراقییه كه 91 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی یاسا كه به‌پله‌ی دووه‌م 89 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتیمانی كه خاوه‌نی 70 كورسییه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێییه بوو به 159 كورسی‌و پێیوایه كه بووه به گه‌وره فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانی‌و مافی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌یه، له‌كاتێكدا عێراقییه پێیوایه به‌و پێیه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌مه ئه‌م مافه به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت. هاوكات ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا له‌نێوان ئیئتیلافی عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بینرێت‌و هه‌ندێك له چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و دوو لیسته پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن.