په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
ئێمه
په‌یوه‌ندی
وێنه و توانج
ئه‌رشیف
سه‌ردێر
ئۆدێرنۆ: ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌رچی كورد‌و عه‌ره‌ب ناڕازی بن
کوردستانی تورکیا.. کوژرانی شه‌ش سه‌ربازی تورك
بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك كه‌مه
ئاويَنه _سه‌دان پێشمه‌رگه ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نییه
(سبه‌ی):لیستی كوردستانی له رێی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و ده‌مانچه و لاپتۆپه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگی هاوڵاتیان بكڕێت
ده‌نگوباس - جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه ئۆباما‌و مالیكی داوای سووككردنی سزاكانی سه‌ر عیراق ده‌كه‌ن
سایتی چاو‌دێر پارله‌مان ناتوانێ گۆڕان بكات
راديوَ نه وا unداوا له كورده‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی راپرسیی بن له كه‌ركوك
شەش ئەندامەكەی باڵی ریفۆرم وەڵامی نووسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نادەنەوە
ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌ڕای تۆ
بۆچی رۆشنبیران جیاوازی ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌زگای جیاجیا دروست بووه.
فه‌زای میدیا
نه‌بونی یه‌كگرتوی نیوان روشنبیر
ده‌ستی ده‌ره‌كی
بڵاوکراوه‌ی کوردی
ماڵپه‌رێك بۆ بواری دینی ماڵپه‌ری ماموستا (عوزێر)ئه‌م ماڵپه‌ره بابه‌تی به‌پێزی تێدایه له‌بواری ئاینیدا.
ماڵپه‌ری كوردیش موزیك جیهانی گۆرانی كوردی له‌م ماڵپه‌ره هه‌موو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تێدایه.
بۆ به‌ئاگابوون له هه‌وڵ وكورانكاری كوردستان وتاراوگه سه‌ردانی ماڵپه‌ری كوردستانی گه‌وره بكه.
سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه ده‌توانیت زانیاری و وانه‌ی به‌سود وه‌رگریت ده‌رباره‌ی وێب سایت دروست كردن.
له دوای سه‌رژمێری ساڵی 1957ه‌وه سه‌رژمێری عێراقی فیدراڵ ده‌ست پێ ده‌كات؟
له دوای سه‌رژمێری ساڵی 1957ه‌وه سه‌رژمێری عێراقی فیدراڵ ده‌ست پێ ده‌كات؟
به‌پێی پلانێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه‌وه به‌ده‌سته‌وه‌یه ساڵی داهاتوو سه‌رژمێرییه‌كی گشتی بۆ دانیشتوان له‌عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كارێكی ناوه‌ندییه و له‌ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی عیراقدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ئێستاوه هه‌نگاوه به‌راییه‌كانی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی له‌هه‌موو پارێزگاكان ده‌ستپێكردووه كه كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكی هونه‌ری و ئاماری له‌خۆگرتووه، له‌پارێزگای كه‌ركوك ئه‌و هه‌نگاوه به‌راییانه كه‌وتوونه‌ته قۆناغی عه‌مه‌لییه‌وه‌و ژوری عه‌مه‌لیات بۆ ئه‌و كاره له‌كه‌ركوك دروستكراوه.له لێدوانێكی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان رایگه‌یاند: به‌پێی بڕیار و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا پارێزگار سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێریی دانیشتوانه له‌پارێزگاكه‌یدا و به‌و پێیه‌ش ئێمه له‌پارێزگای كه‌ركوك لیژنه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه‌و ئه‌و لیژنه‌یه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار و كشتوكاڵ و شاره‌وانییه‌كان و تۆماری خانوبه‌ره و گواستنه‌وه‌و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پۆلیس و هاتوچۆ ئه‌ندامن له‌لیژنه‌كه‌دا، لیژنه‌كه‌مان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی خۆی كردوه‌و به‌رنامه‌ی گونجاوی بۆ كاره‌كان داناوه و هه‌موو پلانه‌كانمان له‌خزمه‌تی سه‌رخستنی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌دا ده‌بێت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی مه‌سه‌له‌كه‌مان راسپاردووه كه هه‌مووان كاری جددیانه بۆ مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن و خۆشمان له‌نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌وڵمانداوه هه‌ر گرفتێك بێته پێش كاره‌كان چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و گرنگی سه‌رژمێریشمان بۆ هه‌موو لایه‌ك روونكردوه‌ته‌وه‌و داواشمان له‌ئه‌ندمانی لیژنه‌كه كردووه كه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كار بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن و راشمانگه‌یاندووه كه پێویسته سه‌رژمێری ئه‌مجاره له‌هه‌موو سه‌رژمێرییه‌كانی پێشووتر كه له‌عیراق ئه‌نجامدراون به‌سه‌رژمێری ساڵی 1957 یشه‌وه پاكتر و راسته‌قینه‌تر بێت، هیوادارین كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌به‌رچاو بگرن. هاوكاری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی له‌كه‌ڵ ئه‌و تیمانه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی كارده‌كه‌ن،له‌وانه " فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك هاوكارن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری كه‌ركوك. ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه له‌م سه‌رژمێرییه‌دا بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌موو سه‌رژمێرییه‌كانی رابردوودا ساخته‌كاری كراوه و مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه دراوه، به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردووش به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه مافی كورد له‌كه‌ركوك زه‌وتكراوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رژمێری ئه‌مجاره‌دا هه‌وڵبده‌ین مافه زه‌وتكراوه‌كان بۆ كوردی ئه‌م شاره بگه‌رێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه هه‌موو خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك خۆمان له سه‌رژمێرییه‌كه‌دا ناونوس بكه‌ین چونكه ئه‌مه ده‌بێته بنه‌ما بۆ سه‌رژمێرییه گه‌وره‌كه كه بڕیار وایه ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌م داوایه‌شم له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له‌مه‌ودوا هیچی تر شۆڤێنییه‌كانی ناو پارله‌مانی عیراق نه‌توانن بڵێن له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراقه‌وه كوردی سوریا و توركیا و ئێرانیان هێناوه‌ته كه‌ركوك و ئێمه بتوانین وه‌ڵامی ئه‌و شۆڤێنییانه به‌وه بده‌ینه‌وه كه ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك ته‌نها به‌هێزی خۆمان ژماره و داتا تۆمار بكه‌ین و بۆ هه‌موو دنیای بسه‌لمێنین كه ئێمه‌ی كورد رێژه‌مان له‌كه‌ركوك له‌هه‌مووان زیاتره. د1253 تیم پرۆسه‌ی تۆماركردنی خێزانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
رۆژی 18/6 قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد و پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌كه به‌سه‌ر تیمه‌كاندا دابه‌شكران و سبه‌ینێش پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه‌ی ناوی خێزانه‌كان و تۆماركردنی ناوێ نوێ له‌ناو شاری كه‌ركوك و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی ده‌ستپێده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌دنان ره‌زا بابا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك راگه‌یاندین دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌كه ته‌واوكرابوون، ئه‌مڕۆ 18/7 ده‌ست به‌پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه‌ی ناوی خێزانه‌كان و تۆماركردنی ناوی نوێ له‌شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كرا.
وتیشی 1253 تیم له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارییان كردوه‌و پارێزگای كه‌ركوك دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر 306 ناوچه هه‌ر 400 ماڵ مامۆستایه‌كی بۆ دابینكراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك راشیگه‌یاند هه‌موو پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه‌وه دابینكراون و ئه‌و پێداویستییانه به‌سه‌ر تیمه‌كانی سه‌رژمێریه‌كه‌دا دابه‌شكراون و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ئارادانییه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌پێش ئه‌و پرۆسه‌یه كه قۆناغی دوه‌م ماوه‌ی 16 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا پیاچوونه‌وه به‌ناوی هه‌موو خێزانێكی نیشته‌جێی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت و هه‌ر خێزانێك ساڵی پار ناوی خۆی تۆمار نه‌كردبێت ده‌توانێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا خۆیان تۆمار بكه‌ن.
Wednesday, July 21, 2010
... زیاتر
به‌بری 80 ملیار دینارله پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ چاككردنی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستی پێكرد
بریاره لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌ردانی حكومه‌تی ناوه‌ند بكات به‌مه‌ستی كێشه‌ی موڵكدارێتی.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌نوێترین بڕیاریدا بریاریداوه (1730) هه‌زارو حهوتسهدو سی كه‌س له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور دابمه‌زرێنێت ئێمه‌ش ئهوبریارهمان ره‌تكردۆته‌وه كردۆته‌وه.
به‌بری 25ملیۆن دینار ویستگه‌یه‌كی 70مێگاواتی كاره‌بای تازه‌خورماتوو كه‌وته‌وه كار
له دوای سه‌رژمێری ساڵی 1957ه‌وه سه‌رژمێری عێراقی فیدراڵ ده‌ست پێ ده‌كات؟
ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێك له پۆسته‌كانی(سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان) قه‌بوڵبكات‌و له‌وه باشتره كه هیچی به‌رنه‌كه‌وێت.
جارێكی ترپارێزگاری كه‌ركوك بری (91.000.000.000) نه‌وه‌دو یه‌ك ملیار دینار له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه‌ركوك، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ (به‌غدا)و ئیداره‌ی پارێزگاش مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت، جارێًكی تر داوای بكاته‌وه.
بریاره له كه‌ركوك ئه‌مریكا كونسوڵێگهرییهكی نوێ بكاته‌وه .
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك پاڵاوگه‌یه‌كی نوێی نه‌وت به‌توانای 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا له‌كه‌ركوك، داده‌مه‌زرێنێت.
نه‌خشه‌كانی پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێری كه‌ركوك_ سلێمانی ته‌واو كراوه كه ئه‌و دوو شاره له‌ڕێگه‌ی هێڵی شهمهندۆفێرهوه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه..
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق وه‌فدێكی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرد
ئاسایشی كه‌ركوك ئیدانه به‌یاننامه‌ی ئاسایش‌و دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ده‌كات
سه‌رباری هه‌مو ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ی له به‌رامبه‌ر كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له هه‌مو ئاسته‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه
]هه‌رچی زووه داوای ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست وپێوه‌ندی دارن له‌و تاوانه قیزه ونه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا چاوه‌روانی به‌زوترین كات به‌سزای گه‌ڵ ونیشتیمانیان بگه‌یه‌نن
چه‌ند كوردێك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌رویج كاندیدكراون
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
که‌رکوکیانه
دیده‌نی
ره‌نگاڵه
دۆکیومێنت
نامه‌ی ئێوه
گۆشه‌ی نوسه‌ران
ئه‌نته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر
تیر‌و و شه
ریپۆرتاژ
وه‌رزش
بڵاوکراوه‌ی کوردی
گۆشه‌ی نوسه‌ران
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ پیشه‌و بێ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حه‌یاته‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ن/ كارزان كۆیی
سه‌رۆك بمبورن خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئهوبرواییهی بڵێم رۆله‌ی توركه‌كان دڵسوزترن!! ن/ئارام كه‌ركوكی
ئایه ووڵاتی عێراق پێویستی به مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت ؟ ن/زه‌واڵ حه‌مید
چه‌ند هانگاوێك بۆ به‌كوردی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ن/كاروان عوسمان ئه‌حمه‌د
دۆسییه‌ی كه‌ركوك (1)- ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌چی نین!! ن/رابه‌ر ره‌شید
ڕێزلێنان بـــــــــــۆ بێ ڕێزه‌كان.....ن/دیدار نانه‌كه‌لی
© 2008 All rights reserved © 2008 All rights reserved