خاڵه سنوریه‌كانی كوردستان له‌باشوری كه‌ركوك ڕۆژانه 10ده‌یان گومان ڵێكراو ده‌ستگیر ده‌كرێن. له هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراقی له ناوچه‌كانی ده‌رووبه‌ری قه‌زای خورماتوو ، له هه‌ردوو شاره‌دێی ( ئامرلی و سلێمان به‌گ) 24 داواكرا و گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی خورماتوو له هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراقیدا كه له هه‌ردو شاره‌دێی ( ئامرلی و سلێمان به‌گ) دا ئه‌نجامدرا ، 9 داواكراو كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زاكه‌وه داواكراو بوون و 15 گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وتیشی : له نێو گومانلێكراوه‌كان چه‌ند كه‌سێك تۆمه‌تبارن به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ماڵی ( تالیب محه‌مه‌د به‌یاتی ) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سلێمانبه. هه‌روه‌ها وتیشی: به مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان، ره‌وانه‌ی به‌ندینخانه‌ی پارێزگای تكریت كراون. جێی ئاماژه‌یه، شاره‌دێی سلێمان به‌گ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و شاره‌دێی ئامرلیش زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی.