له 4 مانگه نه‌توانراوه حكومه‌ت پێك بهێنرێت بۆیه به‌بڕوای زۆرێك له‌چاودێرانی
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كه‌ركوك خۆپێشاندان ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی عێراق له‌شاری كه‌ركوك ئه‌نجام دا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له قه‌یرانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت ده‌ربڕی و به هوتافی كوا حكومه‌ت خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و هیمنانه‌یان ئه‌نجام دا. شڤان فاروق كه‌به‌رپرسی راكه‌یاندنی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه له‌و خۆپیشاندانه‌دا رایگه‌یاندو وتی: ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه به‌شداربین له‌خۆپیشاندانێكی له‌و جۆره‌دا كه بێگومانم داكۆكی ئه‌كات له‌مافی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی عێراقی چونكه ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه عێراقی گرتۆته‌وه نه‌ك تاكێك به‌ته‌نها به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێت ورێگا چاره‌یه‌كی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئاگرێكه ره‌نگه سه‌رجه‌ممان بسوتێنێت، شایانی باسه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7/3 وه ماوه‌ی زیاتر له 4 مانگه نه‌توانراوه حكومه‌ت پێك بهێنرێت بۆیه به‌بڕوای زۆرێك له‌چاودێرانی شاری كه‌ركوك ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی كه سه‌رجه‌م تاكه‌كانی به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانه‌وه گرتۆته‌وه