رێژه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان رووله زیاد بونه‌وئاماره‌كانی ده‌زگاكانی هه‌رێم ئاماری كه‌ركوك نازانن.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵ 2010 دا 59 تاوانی كوشتن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ئه‌نجامدراوه‌و له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچونی توند‌و تیژی ئافره‌تان 207 حاله‌تی سوتانی ئافره‌تان و1038 سكاڵا و 671 حاله‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئافره‌تان 63 حاله‌تی توندوتیژی سێكسی دژ به‌ئافره‌تان تۆماركراوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌شاری هه‌ولیر, به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی ئه‌و تاوانانه‌ی خسته‌ڕوو كه دژبه‌ئافره‌تان له شه‌ش مانگی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون. به‌پێ ئه‌و ئامارانه، شاری هه‌ولێر 25 حاله‌تی خۆخنكاندن وخۆكوشتن و كوشتنی به‌ئه‌نقه ست تۆماركراوه كه‌تێیدا 14 ئافره‌ت كوژراون و9 ئافره‌تی خۆیان كوشتوه 2 ئافره‌ت به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه 99 حاله‌تی سوتان تۆماركراوه كه 65 یان قه‌زاوقه‌ده‌ربوه‌و 34 حاله‌تی تریش خۆسوتاندن بوه 555 ئافره‌تیش له‌هه‌ولێر سكاڵایان تۆماركردوه
له‌شه ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌شاری دهۆك 2حاله‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست تۆماركراوه و53 حاله‌تی سوتان رویداوه كه له‌ئه‌نجامدا 34 یان مردون 19 یان زیانی جه‌سته‌ییان پێگه‌یشتوه‌و به‌رزترین رێژه‌ش له‌مانگی 4 بوه‌و كه 15حاڵه‌تی سوتان تۆماركراوه و 11 حاله‌تیات گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌لایه‌ن ئافره‌تانیشه‌وه له‌شاری دهۆك 260 سكاڵای جۆراوجۆر تۆماركراون و هه‌رله‌ش مانگی رابردودا له‌شاری دهۆك 7 حله‌تی توندوتیژی سێكسی دژی ئافره‌تان تۆماركراوه.
له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌گه‌رمیان وده‌وروبه‌ری 3حاڵه‌تی خنكاندن وكۆشتنی ئه‌نقه‌ست وخۆكوشتنی ئافره‌تان تۆماركراوه و16 ئافره‌تیش له‌وماوه‌یه‌دا سوتاون و 129 ئافره‌تیش سكاڵای جۆراوجۆریان تۆماركردوه
له‌ش ماگی سه‌ره‌تایی ساڵی 2010 له‌شاری سلێمانی وده‌وروبه‌ری 18 حاله‌تی خنكاندن وخۆكوشتن وخۆخنكاندنی ئافره‌تان تۆماركراوه هه‌ر له‌و شه‌ش مانگه‌دا له‌سلێمانی 71 حاله‌تی سه‌تاندن وخۆسوتان تۆماركراوه له‌ورێژه‌یه 39 ئافره‌تیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 32 یان له‌ژیاندا ماون و له‌ماوه‌ی ئه‌وشه‌ش مانگه‌شدا 42 حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی دژ به‌ئافره‌تان له‌شاری سلێمانی تۆماركراوه وله‌لایه‌ن ئافره‌تانیشه‌وه 94 سكاڵای جۆراوجۆر تۆماركراوه و526 حاله‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئافره‌تان له‌شاری سلیمانی تۆماركراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئاماری ناوچه كشێه‌له‌سه‌ره‌كان به‌كه‌ركوكه‌وه خۆمان خوش كه كه‌سێك نیه ئامارێكی بزانێت.