بازاریكی تازه له كه‌ركوك بۆفرۆشیاره ده‌ست كێره‌كان ده‌كرێته‌وه( )250 دوكانی نوێ به‌سه‌ر كه‌ركوكدا دابه‌شكران
رۆژی 19/7 له‌مه‌راسیمێكدا له‌شاری كه‌ركوك كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، 250 دوكان به‌سه‌ر كرێكاران و ده‌ستگێڕه‌كانی سه‌ر پردی دووه‌می شاری كه‌ركوكدا دابه‌شكرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك و نوێنه‌رانی پۆلیس و ئه‌نجومه‌نی شار‌و لێپرسراوانی ناوه‌ندی رێكخراوه‌كانی كه‌ركوكی ی.ن.ك و پ.د.ك ئاماده‌یبوون، به‌شێوه‌ی تیروپشك دوكانه‌كان به‌سه‌ر كرێكاران و ده‌ستگێڕه‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌دا دابه‌شكران.
له‌وته‌یه‌كیدا پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك و روونیكرده‌وه: به‌مه‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك ئیداره‌ی كه‌ركوك 600 دوكانی له‌نزیك گه‌راجی له‌یلان دروستكردووه.
وتیشی: ئه‌مڕۆ قۆناغێكی ئه‌و بازاڕه نوێیه كه له 250 دوكان پێكهاتووه، دابه‌ش ده‌كرێت.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ئه‌و بازاڕه تازه‌یه‌وه سه‌رپردی دووه‌م چوڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و پرده له‌بواری هاتوچۆدا بخرێته‌وه كار.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ له‌پێش ئیداره‌ی كه‌ركوك نه‌بووه، هیچ كه‌سێكی ناچار نه‌كردووه كار له‌سه‌ر پردی دووه‌م نه‌كات كه‌ببووه شوێنێك بۆ كار‌و كاسبی هاوڵاتییان و له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕه تازه‌یه‌یان بۆ دروستكرا، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و سه‌ر ئه‌و پرده چۆڵ بكه‌ن.
جێی ئاماژه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ر دوكانێك ملیۆنێك دینار له‌كرێكاره‌كان وه‌رده‌گیرێت و پاشان 25 هه‌زار دینار كرێی مانگانه بۆ هه‌ر دوكانێك لێوه‌رده‌گیرێت.