دوای فرۆشتنی نه‌وت به‌نایاسای له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كان هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت بۆ پاراستنی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان بریاره‌بێك بهێنێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،رۆژی سێشه‌ممه، رایگه‌یاند حكومه‌ت بڕیاریدا هێزێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان پێكبهێنێت.
كاوه مه‌حمود به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه) وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپارد بۆ پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منی تایبه‌تی پێكهاتوو له 5000 كه‌س به‌مه‌به‌ستی پاسه‌وانیكردنی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم”.
ناوبراو جه‌ختیشكیرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه “هێزه‌كه له میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكدێت”. ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه “هێزه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پاسه‌وانی سنوری هه‌رێمه‌وه هه‌بێت”.