"مه‌سه‌له‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جیاوازه له‌مه‌سه‌له‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه‌سه‌رۆك كۆماری عێراقه.
نازم عه‌بدوڵڵا ره‌شید
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار
F_bewar@yahoo.com
ماڵپه‌ری رێره‌و: باس له‌وه ده‌كرێت كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرای نییه‌له سیاسه‌ت كردن و حزبایه‌تی كردن‌دا ته‌نانه‌ت راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ئاسك یش ئه‌مه‌ی دوپات كردبووه؟ ده‌كرێ بپرسین ئایا ئێوه حزبێكی ئیسلامی رووت یان نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانین؟ چونكه بڕواتان به‌سرودی نیشتمانی و بۆنه و چه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانه‌كان نییه؟
م. نازم: ئێمه حزبێكی ئیسلامی نه‌ته‌وه‌یین، چونكه خزمه‌تكردن به‌نه‌ته‌وه‌وه به دینداری ده‌زانین. هه‌ر كه‌سێك له‌م باره‌یه‌وه قسه ده‌كات گۆتره‌كارییه و قسه‌ی گیرفانی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر ئێمه خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌كه‌ین وانازنین توانیبێتمان ئامانجێكی شه‌رعی ته‌حقیق بكه‌ین.
ماڵپه‌ری رێره‌و: وابڕیار بوو كه1/7 كۆنگره‌كه‌تان ببه‌ستن، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت كه‌به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی ناوخۆییتان كه‌په‌یوه‌سته به‌باڵباڵێنه‌وه كۆنگره‌كه‌تان دواخستووه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێكتان ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌پاساو ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام پێشتریش ده‌تانزانی كه‌تاقیكردنه‌وه هه‌یه؟
م. نازم: به‌دڵنیاییه‌وه دواخستنی كۆنگره پێوه‌ندی به‌تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یمانگاو زانكۆكانه‌وه هه‌یه كه‌له‌م كاته‌دا ده‌كرێت، هیچ كێشه‌یه‌كی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نییه.
ماڵپه‌ری رێره‌و: ئایا ئه‌میرو پێشه‌وا له‌پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه یان به‌دیلی تر هه‌یه؟ بۆچی هه‌موو حزبه‌كان به‌عه‌لمانی و ئیسلامییه‌وه جورئه‌تی گۆڕینی ئه‌میرو سه‌رۆكی و سكرتێریان نییه؟ هه‌مووتان یه‌ك پاساوتان هه‌یه كه‌ده‌ڵێن "بۆ ئه‌م قۆناغه پێویسته"؟
م. نازم: ئه‌وه‌ی له‌نییه‌تی ئێمه‌دایه پێشه‌واو ئه‌میر وه‌كو خۆیان ده‌مێنه‌ه‌وه، به‌ڵام كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌توانێ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌یانه‌وه بدت.
مه‌سه‌له‌ی نه‌گۆڕانی سه‌رۆك له‌ناو حزبه كوردستانییه‌كاندا، به‌بۆچوونی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووهۆكار، یه‌كه‌م: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌له‌سه‌ی گۆڕینی سه‌رۆك بابه‌تێكی ئه‌وه‌نده ساده نییه كه‌ئاسان تێپه‌رێنرێت. كه‌واته ده‌ستاوده‌ست پێكردن و گۆڕینی ئاسان نییه. ئه‌میش به‌هۆی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری سیاسییه‌وه گۆڕینی كه‌سی یه‌كه‌م زۆر قورسه. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه‌زۆرێك له‌وحزبانه‌ی كه‌وا له‌گۆڕینی سه‌رۆكدا پێشناكه‌ون و هه‌نگاو نانێن، هۆی ئه‌وه‌یه كه‌حزبێكی خاوه‌ن سیسته‌م و دامه‌زراوه‌یی نییه، كه‌وا ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌و دووه‌م نه‌بوو ئه‌و حزبه رێڕه‌وی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێت و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت، بۆیه له‌وڵاتی ئێمه‌دا كه‌متر جورئه‌تی گۆڕینی سه‌رۆكی حزب هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌وڵاتی ئێمه‌دا خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌نده به شه‌خسه‌وه یان به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌نده پابه‌ند نییه به‌پره‌نسیب و ئه‌فكارو سیاسه‌تی ئه‌وحزبه‌وه. له‌عاله‌می ئیسلامیشدا گۆڕینی كه‌سی یه‌كه‌م چی وه‌كو حزب یان وه‌كو ده‌سه‌ڵات كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه.
ماڵپه‌ری رێره‌و: ئه‌میر چووه‌ته به‌غدا، ئایا جێگری بۆ داده‌نرێت یان ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه یان هه‌ر له‌به‌غداوه ئه‌میرایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌كات؟ ئایا ناترسن له‌وه‌ی كۆمه‌ڵیش به‌ده‌ردی یه‌كێتی و سكرتێره‌كه‌ی بچێت؟
م. نازم: مه‌سه‌له‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جیاوازه له‌مه‌سه‌له‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه‌سه‌رۆك كۆماری عێراقه، به‌ڵام ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه. سه‌رۆككۆمار ده‌بێ به‌رده‌وام ئاماده‌گی هه‌بێت له‌به‌غدا، ده‌بێ هه‌موو كێشه‌كانی عێراق بچێته‌وه بنده‌ستی، به‌ڵام ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش ئه‌وه‌نده قورسایی و كێشه‌و ئه‌ركی له‌سه‌ر نییه، بۆیه بوونی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌به‌غدا هیچ قه‌یرانێك دروست ناكات بۆئه‌میرایه‌تییه‌كه‌ی كه‌وا زه‌ره بدات و ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه جێگری بۆدابنێین یان به‌دیلی بۆدابنێین، كه‌واته بوونی ئه‌میر له‌به‌غدا هیچ كێشه بۆئێمه دروست ناكات.
ماڵپه‌ری رێره‌و: باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵ به‌ره‌و سێ باڵی جیاواز هه‌نگاو ده‌نێ (بزووتنه‌وه كۆنه‌كان و نه‌هزه كۆنه‌كان و باڵی ئه‌میر ) كه‌واته كوتله‌گه‌ری كۆمه‌لێشی گرتووه‌ته‌وه وه‌كو باقی حزبه‌كانی تری كوردستان، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ترسی ئه‌وه‌تان نییه كه‌ئینشیقاق رووبدات؟ هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵ خۆشی به‌ره‌نجامی ئینشیقاقه؟
م. نازم: حه‌زده‌كه‌م تۆش و هه‌موو رۆژنامه‌كانی تریش و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش دڵنیا بكه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت كێشه‌ی بزووتنه‌وه كۆنه‌كان و نه‌هزه كۆنه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵدا وجودی نییه. دڵنیاشت ده‌كه‌مه‌وه له‌ناو كۆنگره‌دا ئه‌و بابه‌ته‌دا هیچ ده‌نگۆو گرفتی نابێت. چونكه‌حزبایه‌تی له‌ناو لایه‌نه ئیسلامیه‌كان شتێك نییه پڕبێت له‌ئیمتیازو پله‌وپایه، به‌ڵكو زیاتر ئه‌رك و واجبه.
ماڵپه‌ری رێره‌و: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌چین كه‌له كۆنگره‌دا دێته‌ئاراوه، چی له‌رووی مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌و یان مه‌كته‌ب و پێكهاته‌ی حزب؟
م. نازم: هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌نجومه‌نێكی ناوه‌ندی پێكبهێنین، كه‌وه‌كو نه‌خشه‌دانه‌رو یاسادانه‌ر وابێت بۆكۆمه‌ڵی ئیسلامی. هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌نجومه‌نی شورا به‌رپرسی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رێز پێشه‌وای كۆمه‌ڵ چالاكتری بكه‌ن. له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆشدا سه‌باره‌ت به‌ئۆگانه‌كان گۆڕانكاری ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌براه‌ت به واقیعی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌رێكی و جیهانی قسه‌مان ده‌بێت.
ماڵپه‌ری رێره‌و: باس له‌ململانێی نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی تازه ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ كۆنفرانسه‌كان ده‌رچوونه گه‌نجن، ئایا هیچ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یان مه‌كته‌بی سیاسی پێشوه‌خته ئێعلانی كردووه كه‌خۆی كاندید ناكاته‌وه؟ یان هه‌مووتان خۆتان كاندید دكه‌نه‌وه‌و واز له‌پۆسته‌كانتان ناهینن؟
م. نازم: ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌خزمه‌تی گه‌نجه‌كانداین و ئومێدده‌كه‌ین ته‌وژمێكی باش بده‌ن به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش روون بكه‌مه‌وه كه‌سه‌ركردایه‌تی ئێستای كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌نده پیر نییه، چونكه پیرایه‌تی له‌ته‌مه‌نی 60 و 70 ساڵییه‌وه ده‌ست پێدكات، به‌ڵام له‌ئاستی سه‌ركرایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا، ته‌سه‌ور ناكه‌م له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی (50) تێدابێت. ئه‌گه‌ر پیریش بن ده‌بێ ئێمه هاوسه‌نگییه‌ك دروست بكه‌ین له‌نێوان گه‌نج و پیره‌كاندا. واته ده‌بێ رێگه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی گه‌نجانیش خۆش بكرێت.
به‌ره‌سمی كاك ئارام قادر وتویه‌تی خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌سمی له‌رۆژنامه‌و سایه‌ته‌كاندا (كاك زانا روستایی و كاك كه‌مال حه‌سه‌ن)یش وتویانه خۆمان كاندید ناكه‌ینه‌وه.
ماڵپه‌ری رێره‌و: بۆچی حزبه‌ئیسلامییه‌كانیش به‌كۆمه‌ڵیشه‌وه وه‌كو حزبه عه‌لمانییه‌كان، نه‌تانتوانیوه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دیار بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌میر بۆچه‌ند خول ده‌توانێ ئه‌میرایه‌تی بكات؟ ئایا له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌مجاره‌دا ئه‌مكاره‌تان كردووه؟
م. نازم: ده‌بێ كۆنگره بڕیاری ئه‌وه بدات، چونكه دیاریكردنی ماوه‌ی ئه‌میری له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره‌دایه.
ماڵپه‌ری رێره‌و: جه‌وهه‌ر نامیق ده‌ڵێت "كۆنگره شه‌رعیه‌تدانه به‌ناشه‌رعی" یه‌كێتیش زۆر لاف و گه‌زاڤی نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاریدا كه‌چی پێچه‌وانه ده‌رچوو، ئایا كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵیش هه‌مان سیناریۆ دوباره ده‌كاته‌وه؟
م. نازم: با له‌ئێستاوه به‌هر نه‌هێنینه ئه‌ژنۆ، وای لێنه‌كه‌ین كه‌بڵێین هیچ ناكرێ، هه‌روه‌ها پێشمان وابێ سه‌دله‌سه‌د گۆڕانكاری ده‌كرێت. به‌ڵكو كۆنگره بریتییه له‌جۆرێك له‌فۆرمات و به‌خۆداچوونه‌وه له‌سنووری حه‌ددی مومكینات. ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌پێی توانا‌و بارودۆخه‌كه كۆمه‌ڵێك چاكسازی و گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵێك بواردا بكه‌ین و هه‌نگاوێكی تر كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشبخه‌ین، نه‌ك به‌وجۆره‌ی كه‌خه‌ڵكی به‌كۆنگره‌ی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن"كۆنگره شه‌رعیه‌تدانه به‌ناشه‌رعی" مه‌رج نییه هه‌موو كۆنگره‌كانیش وابن.
ماڵپه‌ری رێره‌و: له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا باس له‌لابردنی پاشگری ئیسلامی ده‌كرێت، تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئیسلامییه‌كان له‌كوردستاندا له‌پاشه‌كشێدان یان كیسه‌ڵ ئاسایانه (له‌گه‌ڵ رێزم بۆتان، مه‌به‌ستم هه‌نگاو بڕینه كه‌كیسه‌ڵ زۆر له‌سه‌رخۆیه) هه‌نگاو ده‌نێن، ئایا ئێوه‌ش بیرتان له‌گۆڕینی ناوی كۆمه‌ڵ یان لابردنی پاشگره‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه؟
م. نازم: لادانی پاشگر لای ئێمه جێگه‌ی مشت‌ومڕ نییه تاوه‌كو بیری لێبكه‌ینه‌وه. به‌ڵام پاشگری ئیسلامی، نه‌واجبه‌و نه‌حه‌رامه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ست و ناوه‌ڕۆك گرنگه ئه‌وه‌نده رواڵه‌ت گرنگ نیییه. ئه‌گه‌ر حزبێك پاشگری ئیسلامی پێوه‌بوو به‌ڵام نه‌یتوانی ته‌حقیقی ئامانجه شه‌رعییه‌كان بكات خواده‌كات ناوی خۆی ده‌نێت (حزبی ئه‌ڵڵا) هیچ نرخێكی نییه.
ماڵپه‌ری رێره‌و: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌خه‌ڵكی هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌رنه‌چن، ئایا ئه‌مه مه‌ترسی ئینشیقاقی لێناكه‌وێته‌وه؟ یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو هاوسه‌نگی هێز له‌نێوان بزووتنه‌وه كۆنه‌كان و نه‌هزه كۆنه‌كان تێكچوو؟
م. نازم: ئێمه ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ناكه‌ین ناوچه‌گه‌رایی بكرێت. ئێمه مێكانیزمان هه‌یه بۆئه‌و كاره، بۆنموونه جگه له‌سه‌ركردایه‌تی پێشوو، (60) كه‌سی تر كاندید ده‌كین بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌هه‌موو چین و توێژه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كان. پێویستیشه جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كۆنگره‌دا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن، بۆنموونه با له‌كه‌ركوك و بادینانیش جه‌ماوه‌ری زۆرمان نه‌بێت، به‌ڵام پێویستیمان پێی هه‌یه، بۆیه پێم وایه ئه‌ندامانی كۆنگره به‌ویژدانه‌وه ره‌چاوی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ری رێره‌و: باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌له‌سه‌ر دزه كردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆناو رۆژنامه‌كان، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی سوێندراوون؟
م. نازم: بۆمه‌سه‌له‌ی سوێندران و هه‌واڵ ده‌رچوون، ده‌كرێت ئێمه موتابه‌عه‌ی وه‌زعی خۆمان بكه‌ین، له‌وه‌ده‌چێ گومان بووبێت له‌وه‌ی كه‌هه‌ندێك هه‌واڵ هه‌یه حه‌ق نییه ده‌رچێته‌ده‌ره‌وه. ئه‌مه زیاتر ره‌نگه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بووبێ كه‌كه‌سێكی نادیار، نه‌یتوانی بێ ناوی خۆی بڵێت له‌وباره‌یه‌وه ته‌حقیق كرابێت.
تێبینی:ئه‌م دیمانه‌یه له‌گۆڤاری (راڤه)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه