ئۆدێرنۆ: ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌رچی كورد‌و عه‌ره‌ب ناڕازی بن
واڵاپرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رای ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی خۆی له‌عێراق، له‌ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌بیشدا.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌واشنتۆن، رای ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق سووربوونی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی له‌عێراق له‌كۆتایی ساڵی 2011دا، نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی له‌مه‌ترسی تێكچوونی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب كه‌ساڵی پار روویان له‌ئاڵۆزی كرد.
ئۆدێرنۆ وتیشی: نیگه‌رانم به‌هۆی روودانی توندووتیژیی له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا كوشتار دروست ببێت و عێراق له‌و رێگه‌یه‌وه دابه‌ش ببێت،
رونیشیكرده‌وه: له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز، به‌ڵام خه‌ڵكی عێراقی دڵنیاكرده‌وه كه‌ئه‌و ژماره‌یه له‌هێز ده‌توانێت پێشه‌نگی هێزه‌كانی عێراق بێت و ببێته پاڵپشتێك بۆ هێزه‌كانی عێراق له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا، وتیشی: به‌هۆی مه‌شقی ئه‌مریكییه‌كان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان ده‌توانین له‌كاتی ده‌رچونمان له‌عێراقدا دڵنیابین كه‌پشێوییه‌كی ئه‌وتۆ به‌هۆی تیرۆریستانه‌وه روونادات.
ئاشكراشیكرد: پێده‌چێت دوایه‌مین یه‌كه‌ی هێزی ئه‌مریكا كه‌پاشه‌كشه‌یان پێبكرێت ، له‌شاری كه‌ركوكی كێشه‌له‌سه‌ری باكووری عێراق بێت و واده‌كه‌شی بخرێته كۆتا مانگه‌كانی ساڵی 2011وه.