یه‌كه‌م خه‌ڵاتی زیوی له لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازی ئاشتی به‌خشرا به به‌رێز دكتۆر عزت مه‌لا علی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كارگێری و دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بۆنه‌ی كار و چالاكیه‌كانی كه له ماوه‌ی ڕابردوو و ئێستا دا پێشكه‌ش به هاوولاتیانی كوردستان كردووه.
سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی له كاتی پێشكه‌ش كردنی خه‌لاته‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جاره خه‌لاتی زیوی له كوردستان ده‌درێت و به‌رێز دكتۆر عزت له كاتی كۆڕه‌وی سالی (1991) و به‌رز ڕاگرتنی یادی كیمیا بارانی هه‌له‌بجه له زانكۆكانی ئیران رۆلێكی كارای هه‌بووه هه‌ر وه‌ها ئێستاش له كاره‌كانی دا به پێ ی ئه‌و ڕاپرسیانه كه كردومانه هاولاتیان زۆر لێی ڕازین و به دیدێكی یه‌كسان به بێ جیاوازی سه‌یری هاوولاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن و به په‌رۆشه‌وه و به پرۆفیشنالیه‌وه به پیر داواكاری خه‌لكه‌وه ده‌چێت.
دكتۆر عزت مه‌لا علی له كاتی وه‌رگرتنی خه‌لاتی زیوی رێكخراوی ئاشتی ووتی جێگه‌ی شانازییه بۆم و به بڕوای من هاولاتی كوردستان شایانی باشترین رێز گرتنن له كاتی سه‌ردانی كردنی هاولاتیان پێویسته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌توانرێ كاریشی بۆی جێ به جێ بكه‌ی به رێزه‌وه و به له به‌ر چاو گرتنی كه‌رامه‌تی مراجع وه‌لام بدرێته‌وه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی حوكمرانی ئیداره‌ی كوردی كارا و هیوا به دوا رۆژی گه‌نجانی كوردستان به‌رز بكرێته‌وه، ((یه‌كسانی و رێز گرتن له هاولاتی ببێته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)).