دوو هۆنراوه‌بۆ ده‌ریا
د. ئه سعه‌دره شیدی
ده‌ریا 1
ته‌واوی رۆژ ده‌ریا
ته‌واوی شه‌و ده‌ریا
چاو ناترووکێنێ:
ورد ده‌بێته‌وه
فانۆسه‌کان دوور و دوور دنبه‌وه
ده‌کوژێنه‌وه
یه‌ک به یه‌ک
له دوای یه‌ک،
وه مانگ..
ئه‌وه‌نده نیزیکه
که ده‌توانی بۆنی بکه‌ی.
ده‌ریای بی شه‌پۆل
ددانه سپییه‌کانی
به سه‌ر یه‌کداده‌نێ
لێوی به زه‌رده‌خه‌نێک ناکرێته‌وه،
ده‌له‌رزێ له‌شی
وه باران..
داخوا، بۆکوێمان ده‌بات
ته‌خته شکاوه دوور که‌وتووه‌که
به سه‌ر باڵه شه‌که ته‌که‌ی ده‌ریا؟
ده‌ریا 2
هه‌رگیز
ئه‌وه‌نده په‌شێو
نه‌مدیتبوو
که تێپه‌ڕبوونی
سۆزی ئه‌وین و
ڕاوستانی
تاڵیی مه‌رگ بێت،
سینگی
رازی نه‌کراوه‌ی
هه‌زاران شه‌و و،
چاوی
ته‌نیا، ته نیا
به وشه‌یه‌ک
شاڵاوی
ئاه و ئه‌شک بێت.
هه‌رگیز
ئه‌وه‌نده نیزیک به خۆیه‌وه و
ئه‌وه‌نده دوور
له ئینسانه‌وه
نه‌مدیتبوو ده‌ریا.